بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە پەیامێکدا شەهادەتی سەردار سولەیمانی بە ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرەخۆشی کرد.
بەشار ئەسەد لە پەیامەکەی خۆیدا ڕایگەیاند: بە ئەوپەڕی خەم و پەژارەوە هەواڵی شەهادەتی کۆمەڵێک لە فەرماندەکانی بەرخۆدان و لە سەرووی هەموویانەوە سەردار سولەیمانیمان وەرگرت. سەردار سولەیمانی تەمەنی لە ڕێگای خزمەت بە وڵاتەکەی، بەرەی بەرخۆدان و ڕێگای حەق تێپەڕاند.
وتیشی: لە لایەن خۆم و نەتەوەی سووریاوە لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی دەکەم، ناوی شەهید سولەیمانی لە لای نەتەوەی سووریا دەمێنێتەوە.
ئەسەد جەختی کرد: دڵنیاین کە ئەو جەنایەتەی ئەمریکا ورەی بەرەی بەرخۆدان لە بەرانبەر سیاسەتی خراپکارانەی ئەمریکا پتەوتر دەکاتەوە.
Your Comment