موجاهیدەکان ئامادە بن

قەیس خەزعەلی ، سەرکردەی گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق داوای لە موجاهیدەكان كرد خۆیان بۆ سەركەوتنی گەورە ئامادەبكەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەیس خەزعەلی بە دەرکردنی پەیامێک کاردانەوەی بە شەهید بوونی سەردار سولەیمانی نیشان دا.

لەو پەیامەدا هاتووە: حاج قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندێس شەهید کران و ئەنجامی کۆتایی بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل بێ گومان شکستە.

ڕاشگەیێندراوە کە تۆڵەی خوێنی شەهید ئەبوو مەهدی موهەندێس  نەهێشتنی سەربازانی ئەمریکایی لە عێراقە و تاوانی خوێنی شەهید قاسم سولەیمانی نەمانی ئیسرائیلە.

خەزعەلی ڕاگەیاندووە کە هەموو موجاهیدەکان ئامادەبن و سەرکەوتن گەورەیە و فەتح نزیکە.

News Code 30188

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =