بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئومێد قادری بە ئاماژە بە چالاکییەکانی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی کرماشان و لەوان تۆمارکرەدنی هەرسین وەک شاری گلیمی ئێران و داڵاهۆ وەک شاری نەتەوەیی تەموورە (بە مەرجەوە) و ئاوەدان کردنەوەی سێ بازاڕچە لە شارەکانی ئیسلام ئاوا، سەحنە و ڕەوانسەر، وتی: لە کرماشاندا نزیکەی ٦٠ لقی پیشەی دەستی بە نزیکەی ١٣ هەزار هونەرمەندی پیشەگەرمان هەیە کە وەک سەرمایەیەکی گرینگ بۆ پارێزگا وێنا دەکرێن.
بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی کرماشان لە درێژەدا ڕایگەیاند: گەشە ڕاهێنەری، پەرەدان، بڕەندسازی، بازرگانی، هەناردە و کردنەوەی بازاڕچەی پیشەی دەستی بەشێکن لەو پلانانەی کە ئەم ئیدارە بۆ پەرەدان بە پیشەی دەستی پارێزگا لە بەرچاوی گرتووە.
قادری بە ئاماژە بە هەوڵەکان لە پێناو ناساندن و دەست نیشان کردنی گوندی گەشتیاری لە پێناو ڕووداوی نێونەتەوەیی کرماشانی ٢٠٢٠، ڕاشیگەیاند: تا ئێستا نزیکەی ٧٣ گوند بۆ تەواوکردنی ژێرخانەکانی دەست نیشان کراوە و هەوڵ دەدەین بۆ ڕاهێنانی دێیاران و گوندنشینان خۆل و کارگەی پۆسپۆڕیان بۆ بەڕیوە ببەین.
بۆچوونی ئێوە