بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سڵێمان سویلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا کە سەفەری شاری کوردنشینی مووشی کردووە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە شەڕی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە گەڵ پەکەکە وتی:شەڕ دژی تیرۆریزم بسپێرنە ئێمە، بەڵێنتان دەدەمێ تا ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی گرووپێک لە ژێر ناوی پەکەکە نامێنێت. ئێمە ٤٠ ساڵە کە لە گەڵ ئەو بابەتە تووشین. ٤٠ ساڵە کە منداڵ و بنەماڵەکانمان کراونەتە ئامانج. ئەو پارەیەی کە لە ماوەی ئەم ٤٠ ساڵە لە ڕێگای شەڕ دژی ئەوان بەکار هاتووە، لە ڕێگای ئاوەدانی و گەشە خەرج دەکرێت.
سویلۆ لە درێژەدا زیادی کرد: ڕیشەکانی تیرۆر لە ناو دەچن. بە بێ ئەوەی کە ئەو دەردە بدەینە بەرەکانی داهاتوو، لە مێژوودا خاکی دەکەین. ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە تیرۆر پاک کراوەتەوە. چ ڕۆژانێکتان تێپەڕاندووە بە باشی تێدەگەم.
بۆچوونی ئێوە