هێرشی تورکیا یەکگرتوویی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریای بە دواوە بوو

فەرماندەی گشتیی هەسەدە هێرشی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریای بە هەنگاوێکی پێشێلکەری دەسکەوتەکانی ٨ ساڵی ڕابردوو زانی و وتی: ئەو هێرشە بووە هۆی یەکگرتوویی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزلووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە لێدوانێک بۆ کەناڵی تەلەفیزیۆنی "الیوم"ی کوەیت، هێرشی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریای بە هەنگاوێکی پێشێلکەری سەرکەوتن و دەسکەوتەکانی ٨ ساڵی و بەڕێوەبەری خۆسەری ڕابردوو زانی و وتیشی: هەموو خەڵکی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و ڕەوتگەلی سیاسی و سەربازی سەبارەت بەوەی کە کێ دوژمنی هاوبەشیانە، هاوڕان و هەمبەر بەو هێرشە یەکڕیزن.

زیادیشی کرد: یەکێک لە ئەنجامەکانی هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا یەکگرتوویی خەڵکی و ڕەوتە سیاسییەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بووە. هەر بۆیە هێزەکانی هەسەدە ئەزموون و تاقیکارییەکی دژاوری تێپەڕاندووە و توانیویە هێزە سەربازییەکان لە بەرە و ڕەوتە جۆراوجۆرەکانەوە بە دەوری یەکترییەوە کۆ بکاتەوە.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە ڕوانییە پەیوەندییەکانی لە گەڵ هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی و بیری هێنایەوە: هەندێک لەو وڵاتانە خوازیاری ناوبژیگەری لە نێوان ئێمە و دەوڵەتی ناوەندی سووریان. ئێمە لە بەرامبەر داگیرکاریی ناوچە لە لایەن هێزەکانی سوپای تورکیا داوامان لە دەوڵەتی ناوەندی سووریا کرد کە بە هەوڵی هاوئاهەنگ و هاوبەش، هێزەکانی ڕەوانەی ناوچە بکات.

ناوبراو جەختیشی کرد: لە گەڵ دەوڵەتی دیمەشق ڕێککەوتنی بەربڵاوی سەربازیمان نییە، تەنیا لە بەرەیەکی هاوبەش دژی هێژمۆنیی تورکیا شەڕ دەکەین. سوپای سووریای دیموکراتیک ئەو هێزەیە کە بە ئامانجی پاراستنی سەرزەوینەکانی سووریا دامەزاروە و داهاتوو و چارەنووسی هەموو گەلی سووریا بە کەڵکەڵەی خۆی دەزانێت.

News Code 30077

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =