بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, پارێزگاری بەدلیس رایگەیاندووە: "لە نێوان كاتژمێر ۲:۳۰-۳:۰۰ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، به‌له‌مێك كه كۆچبه‌رانی نایاسایی به ره‌گه‌ز پاكستانی، به‌نگلادیشی و ئه‌فغانی هه‌ڵگرتبوو، له ناوچه‌یه‌كی كه‌ناراوی ده‌ریاچه‌ی وان له‌نێوان گونده‌كانی ئه‌ریكباغی و كارشییاكا، كاتێ له كه‌ناراوه‌كه نزیك بوه‌ته‌وه وه‌رگه‌ڕاوه و ژێرئاوكه‌وتووه.
ڕاشگەیێندراوە کە "به پێی ئاماره به‌راییه‌كان، له كاتێكدا پێنج كه‌س له شوێنی رووداوه‌كه به خنکاوی دۆزراونه‌ته‌وه و دوو كه‌سی دیكه‌شیان له نه‌خۆشخانه‌ی ئادیلجه‌واز كۆچی دواییان كردووە."
هەروەها ۶۴ كه‌سی دیكه رزگاركراون كه به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی شوێنی مانه‌وه و پشكنین و رێكاره فه‌ڕمیه‌كان ره‌وانه‌ی ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی ئادیلجه‌واز و نه‌خۆشخانه‌كان كراون.
Your Comment