AP ١٣٩٨ بەفرانبار ١ ١٦:٣٢

نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوە لە گەڵ حەلبوسی:

ڕێگەچارەی قەیرانی عێراق دەبێ خزمەتی هەموو پێکهاتەکان بکات

ڕێگەچارەی قەیرانی عێراق دەبێ خزمەتی هەموو پێکهاتەکان بکات

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە لە هەولێرە، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و پرسی دانانی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا کە فوئاد حوسێن، جێگرى سەرۆک وەزیران و وەزیرى دارایى عێراق ئامادەى بوون، هەردوولا دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و ناوچەکە و پرسى دامەزراندنى کابینەى داهاتووى حکومەتى عێراق و ئەو پرۆژەیاسایانەیان تاوتوێکرد.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کارى هاوبەش و دۆزینەوەى رێگەچارەى ئەرێنى بۆ کێشەکان بەشێوەیەک کە وەڵامدەرەوەى خواستە رەواکان بێت و لە خزمەتى تەواوى وڵات و گەل و پێکهاتەکانى عێراقدا بێت.

 هەرلەکۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە پشتگیرییە هاوبەشەکانیان لە پرۆسەى سیاسى بۆ دەستنیشانکردنى سەرۆک وەزیرانى داهاتووى عێراق بەشێوەیەک لەگەڵ خواست و داواى گەلى عێراقدا بێتەوە، کردەوە.

News ID 29981

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha