بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە نوێترین هەڵوێستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: پەمپێئۆ کە لە سەرۆکایەتی رێکخراوێکی فریوکار، ئەشکەنجەگەر گەیشتووەیە پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بیرە جەهەندەمییەکانی خۆی هێناوەتە نێو گۆڕەپانی دیپلۆماسییەوە لە ئاستی وەزیری دەروەی هیچ وڵاتێک لە جیهان نییە و پێگەیەکی لە ئەو بوارە نییە.
مووسەوی زیادی کرد: وەزیرانی دەرەوە بانگەوازی ئاشتی، گفتوگۆ و ڕێز دەکەن لە حاڵێکدا کە بەڕێز پەمپێئۆ بانگەوازی فریوکاری، سووکایەتی و توندوتیژی، نەزانی و توندڕەوی دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێڕای ئیدانە کردنی قسەکانی پەمپێئۆ، وتی کە ئەوان بە ئەو شێوەگەلە ناگەنە هیچ کوێ ،هەر ئەو جۆرە کە تا ئێستاش جگە لە دیپلۆماسی و سیاسەتێکی ناکارامە، سەرلێشێواو و زۆربێژ وێنەیەکی تریان بە خەڵک و هەڵکەوتەکانی ئەمریکا و جیهان نیشان نەداوە.
بۆچوونی ئێوە