بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە وتووێژ لە گەڵ CNBC، وێرای دووپات کردنەوەی پاگەندە نەسەلماوەکانی دەست هەبوونی ئێران لە هێرش بۆ سەر دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆ، ڕایگەیاند کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە تۆکمەی هیزی سەربازیی عەرەبستان لە بەرامبەر ئێراندا.
هۆک ڕاشیگەیاند: ئێمە هێزی ئاسمانی عەرەبستان و وڵاتانی دیکە تۆکمە دەکەین و بۆ پێشگری لە دووپات بوونەوەی ڕووداوی هێرش بۆ سەر دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆ، درێژە بە تۆکمە کردنی هێزی بەرگری سعوودی و خۆمان لە ناوچەدا دەدەین.
بۆچوونی ئێوە