بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی لە کاتی گەڕانەوەی لە دووازدەهەمین کۆمەڵەی گشتیی ئەنجومەن و پەرلەمانەکانی ئاسیا کە لە تورکیا بەڕێوە چوو، بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: پلانی ئەم دانیشتنە لە لایەن تارانەوە داهێنراوە و کۆبوونەوەکانی ساڵانە لە وڵاتانی جۆراوجۆردا بەڕێوە دەچێت.
ڕاشیگەیاند: ئاوردانەوە لە زەروورەتی چەندڕەهەندخوازیی جیهانی ئەوڕۆ و ئاوردانەوە لە دەفرایەتیگەلی یەکێک لە جەمسەرەکانی واتە ئاسیا، لە گرینگترین پرسەکانی ناو ئەو کۆبوونەوەیە.
لاریجانی بە ئاماژە بە "هاوڕیزی وڵاتانی ئاسیایی" وەک دروشمی ئەوساڵی کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکانی ئاسیا، وتی: وڵاتانی ئاسیایی ناو دانیشتنەکە بە نیسبەتی ساڵانی ڕابردوو زیاتر لێک نزیک بوونەتەوە و باش دەزانن کە پێویستە لەباری ئابوورییەوە پێکەوە کار بکەن و بۆ جێگرکردنی ئاسایشی ناوچە ئاور لە هەموو دەفرایەتییەکان بدەنەوە.
سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران وێرای ئاماژە بە دیداری خۆی و سەرۆک پەرلەمانی تورکیا، ڕۆڵی سازێنەری دوو وڵاتی لەو دانیشتنەدا نرخاند و وتیشی: لەو دەرفەتە بۆ دیدار لە گەڵ سەرۆک پەرلەمانەکانی هەندێک لە وڵاتانی بەستێنی کەنداوی فارس کە هاوڕێمانن، کەڵکم وەرگرت و دانوستانگەلێکمان لە بواری ئابووری و هەندێک لە پرسەکانی ناوچە ئەنجام دا.
ناوبراو سەبارەت بە هەڵوێستی گشتیی ئەو دانیشتنە و داکۆکیان لە ڕۆڵی سازێنەری ئێران بۆ جێگرکردنی ئاسایشی پاوەجێ لە ناوچەدا، جەختی کرد: وڵاتانی ئەندام کرداری ئەمریکا و دارودەستەکانی بۆ چاوپۆشی و پشتگوێ خستنی ئێران قبووڵ ناکەن و لە سەر ئەو بڕوایەن کە دەبێ پەیوەندی نزیکی ئەمنی و ئابووریان لە گەڵ ئێراندا هەبێت.
بۆچوونی ئێوە