ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی جەیمس جێفری و مەسرور بارزانی

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا جەختی کرد: ھاوكارییەكانمان لە گەڵ هەرێمی کوردستان بۆ شەڕی دژی داعش بەردەوام دەبێت".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کۆتایی هات.
دوای کۆبوونەوەکە دوو لایەن لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان باسیان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان کرد.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:"حکومەتی ئەمریکا پابەندە بەو دۆستایەتیە مێژویەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیەتی".
هاوکات جەیمس جێفری بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند: " ھیوادارم بەردەوام بین لە ھاوكاریی و ھەماھەنگی لەگەڵ یەكتر، نەك ھەر لە عێراق بەڵكوو لە تەواوی ناوچەكە".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە "لە كۆبوونەوەكەماندا بە ئامادەبوونی چەند فەرماندەیەك باسمان لەوە كرد كە ھاوكارییەكانمان بۆ شەڕی دژی داعش بەردەوام دەبێت".
 

News Code 29720

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =