AP ١٣٩٨ سەرماوەز ١٦ ١٠:٢٧

لە هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی تۆپی پێی خانمان:

یانەی تۆپی پێی ژنانی کوردستان یانەی هەمیاری ورمێ شکست دا

یانەی تۆپی پێی ژنانی کوردستان یانەی هەمیاری ورمێ شکست دا

هەفتەی هەشتەمی کێبڕکێیەکانی خولی نایابی تۆپی پێی خانمان بە سەرکەوتنی پڕ گۆڵی ئازەرەخشی کوردستان بەرانبەر هەمیاری ورمێ بەردەوام بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێیەکانی خولی نایابی خانمان لە هەفتەی هەشتەم، ڕۆژی ڕابردوو لە شارە جیاجیاکان بەردەوام بوو و نوێنەری کوردستان دیسان سەرکەوتنێکی پڕ گۆڵی بەدەست هێنا.

لە ئەو دیدارەدا کە بە میوانداری هەمیاری ورمێ بەڕێوە چوو، نوێنەری کوردستان بە چوار گۆڵی سومەیە خوڕڕەمی و گۆڵەکانی شیوان فازڵی و فروغ موری بردیەوە.

ئێستا لە خشتەی ڕیزبەندی ئەو کێبڕکێیانە یانەکانی شارەوانی بەم و ئازەرەخشی کوردستان بە دەست خستنی ٢٤ خاڵ لە پلەکانی یەکەم و دووهەمدا وەستاون.

News ID 29712

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha