وردەکاریی تەقە و دەستڕێژی گولـلە لە شەقامی خاتەمولئەنبیای تاران

جێگری پۆلیسی پێشگریی پایتەختی ئێران وردەکاریی تەقە و دەستڕێژیی گولـلە شەوی ڕابردوو لە شەقامی خاتەمولئەنبیای تارانی ڕوون کردەوە.

سەرهەنگ جەلیل مەوقووفەیی جێگری پۆلیسی پێشگریی فەرماندەیی ئینتزامی پایتەخت لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە وردەکاریی تەقە و دەستڕێژیی شەوی ڕابردووی خاتەمولئەنبیای تاران، ڕایگەیاند: نزیکەی کاتژمێری ٢٠:١٥ی شەوی پێنج شەممە ١٤ی سەرماوەز هەواڵێک لەبارەی تەقە و دەستڕێژیی چەند کەس لە ناو ئۆتۆمبیلێکەوە بە ناوەندی پێڕاگەیشتنی بە پەلەی پۆلیسی ١١٠ ڕاگەیێندرا و خێرا هێزەکانی کەلانتەریی مەسعوودییە ڕەوانەی شوێنەکە کران.

ڕاشیگەیاند: لە لێکدانەوە ئەنجام دراوەکاندا دەرکەوێت کە ئەو چەند کەسە لە ناو ئۆتۆمبیلێکی جۆری پێژۆی سپی ڕەنگی بێ ژمارە لە شەقامی ئیسلامئاوای گەڕەکی مسگەرئاوا بە چەکێکی کلاشێنکۆفەوە دەستڕێژییان کردۆتە سەر قاوەخانەیەک لەو گەڕەکە.

سەرهەنگ مەوقووفەیی لە درێژەدا وتی: لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە شۆفیری ئۆتۆمبیلەکە بە هۆی دەست کردنەوەی بەرامبەر دەست بە جێ کوژرا و هەروەها دوو گەنجی ٢٥ و ١٣ ساڵە کە لەو قاوەخانەیە دانیشتبوون بەر دەستڕێژیی گولە کەوتوون کە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

وتیشی: بە گوێرەی لێدوانی شایەتحاڵان ٣ یان ٤ کەس لە دانیشتووانی ناو ئۆتۆمبیلێکی جۆری پێژۆ پارسێکی سپی بە چەکی کلاش و هەروەها بە شمشێر و خنجەر هەڵیانکوتاوەتە سەر قاوەخانەیەک.

جێگری پۆلیسی پێشگریی پایتەخت بە ئاماژە بەوەی کە لەو هێرشە چەند ئۆتۆمبیلێکیش زیان پێگەیشتووە و ئەگەری ئەوە هەیە ئەو هەڵمەتە بە مەبەستی تۆڵەئەستاندنەوە ئەنجام درابێت، ڕایگەیاند: هێرشبەران کە تاقمێکی لات و خوێڕین، ناسراون و فەرمانی دەستگیرییان لە لایەن پۆلیسەوە دەرکراوە.

News Code 29698

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =