بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعات بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان لە هەوڵێکی ئیتلاعاتیدا ئەندامانی سەرەکی گرووپێکی دژە شۆڕش کە دەیانەویست ئاژاوە دروست بکەن و لە ڕۆژی ١٦ سەرماوەز بە بۆنەی ڕۆژی خوێندکار لە زانکۆکانی تاران و هەندێک لە شارەکان پێکدادان دروست بکەن، ناسیەوە و بە هەماهەنگی بەرپرسانی داد دەستگیریانیان کرد.
ئەو گرووپە لە نارەزایەتییەکانی ئەم دواییە بە گران بوونی بەنزین، دەیانویست بە هاوردنی خوێندکارەکانی زانکۆی تاران بۆ دەرەوەی زانکۆ، ئاژاوە دروست بکەن کە بە وشیاری خوێندکارەکان و بنکە پێوەندیدارەکان پووچەڵ کرایەوە.
Your Comment