چەندین سەربازی تورکیا لە سەرێ کانی کوژران

هەواڵدەریی دەوڵەتی سووریا ڕایگەیاند کە بە هۆی تەقینەوە لە دەڤەری شاری سەرێ کانی هەڵکەوتوو لە باکووری ئەو وڵاتە چەند سەربازی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئەو وڵاتە کوژران و بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی دەوڵەتی سووریا(سانا) لە کوژران و بریندار بوونی چەند سەربازی سووریا بە هۆی تەقینەوە لە باڵەخانەیەک لە دەڤەری شاری سەرێ کانی  هەواڵی دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بە هۆی تەقینەوەیەک کە لە باڵەخانەیەک لە شارۆچکە تل حەیف هەڵکەوتوو لە دەڤەری سەرێ کانی ڕووی دا ژمارەیەک لە سەربازەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئەو وڵاتە کوژران و بریندار بوون.

دەوڵەتی تورکیا هێشتا کاردانەوەی بە ئەم هەواڵە نەبووە.

News Code 29603

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =