زانکۆی کوردستان و هەڵەبجە ڕێککەوتننامەی هاوکارییان واژۆ کرد

سەرۆکەکانی زانکۆگەلی کوردستان و هەڵەبجە لە پێناو گەشەی هاوکاریی زانستی نێونەتەوەیی، ڕێککەتننامەی هاوکاری ڕاهێنان و توێژینەوەی نێوان زانکۆیان واژۆ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر ڕەحمەت سادقی سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە پەراوێزی واژۆکردنی ئەو ڕێککەوتننامەیە، وێرای ناساندنی دەسکەوت و توانستەکانی زانکۆی کوردستان، ڕایگەیاند کە ئەو زانکۆیە ئامادەی هەر جۆرە هاوکارییەک لە بوارگەلی جۆراوجۆر گەڵ زانکۆی هەڵەبجەیە.

دوکتۆر سادقی هەروەها ڕەخساندنی هەڵی توێژینەوەیی بۆ مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە لە زانکۆی کوردستان و قۆناغی پاش دوکتۆریی هاوبەش و هاوکاری لە فێرکاری زمانی فارسی بۆ هەموو خوێندکارانی هەرێمی کوردستانی وەک بەشێک لە مژارەکانی ناو ئەو ڕێککەوتنە ڕاگەیاند.

سەرۆکی زانکۆی کوردستان بە ئاماژە بە پۆتانسیەلی پاریزگای هەڵەبجە لە بواری کشتوكاڵ، پێشنیاری هاوکاری زانکۆکان بۆ توێژینەوەی هاوبەش لە بواری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و هاوکاری لە پڕۆژەگەلی ئامادەکردنی سەرزەوینی پارێزگای هەڵەبجەی ئاراستە کرد.

هەروەها دوکتۆر مەهاباد کامل عەبدوڵڵا سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە درێژەدا ئاماژەی بە کردنەوەی ناوەندی ڕاوێژکاری لە زانکۆی هەڵەبجە، بەڕێوەبردنی خولە زانستییەکان، کارگە و کۆنفڕانسگەلی هاوبەش و کۆنفڕانسی تایبەتی لە ژێر ناوی هەڵەبجە، بەڕێوەبردنی خولی هاوبەشی زمان و ئەدەبی کوردی و فارسی وەک گرینگترینی مژارەکانی ئەو ڕێککەوتنە لە ئاستی هاوکاریگەلی نێوان زانکۆیی کرد.

News Code 29591

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha