بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپەیس، مووشەکێکی سایۆزی ۲-۱v ڕووسی مانگیلەیەکی نهێنی و سەربازیی لە بنکەی پۆلێستێسک لە مەودای ٨٠٠ کیلۆمەتریی باکووری مسکۆوە بۆ سووڕگەی زەوی گواستەوە. بە گوێرەی ڕاپۆرتگەلی دەوڵەتی ئەو مانگیلەیە جۆرێک داڕێژراوە کە دەتوانێ مانگیلەکانی دیکەی ناو سووڕگەی زەوی چاودێری و کۆنتڕۆڵ بکات.
ئەو مانگیلەیە دەوڵەمەندە بە کەرەسەی بیناری و دەتوانێ لە جێگەی خۆیەوە هاوکاتی چاوەدێری و کۆنتڕۆڵ کردنی مانگیلەکانی دیکەی ڕووسیا، وێنە لە زەوی هەڵگرێت.
تا ئێستا ناوی ئەو مانگیلەیە ئاشکرا نەبووە و بە پێی زانیارییەکان لقی هێزی گەردوونی ڕووسیا ئەو مانگیلەیە رێنوێنی و کۆنتڕۆڵ دەکات.
شایانی باسە، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە (٢٠١٩) ئەوە پێنجەمین جارە کە مووشەکی سایۆزی – ٢ لە بنکەی پۆلێستێسکەوە ڕەوانەی گەردوون دەکرێت.
بۆچوونی ئێوە