بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر ڕەحمەت سادقی سەرۆکی زانکۆی کوردستان کە لە گەڵ وەفدێکی زانکۆیی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، لە دیداری مەهدی شووشتەری سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی، وێرای شی کردنەوەی پلانی هاوکاریی نێوان زانکۆیی کوردستان لە گەڵ زانکۆکانی سلێمانی، حەڵەبجە، ئاماژەی بە پەرەسەندنی هەوڵەکان لە پێناو تۆکمەی ناوەندی ڕاهێنانی زمانی فارسی و ڕەوتی ڕوو لە گەشەی وەرگرتنی خوێندکاری هەرێمی کوردستان بۆ خوێندنی باڵا لە زانکۆی کوردستان کرد.
هەروەها لەو دیدارەدا شووشتەری هاوبەشیی فەرهەنگیی نێوان کۆماری ئیسلامی و هەرێمی کوردستانی نرخاند و جەختی لە هاوکاریگەلی زانستی و فەرهەنگیی نێوان هەر دوو لا کرد.
ناوبراو وێرای پێداگری بۆ واژۆکرانی ڕێککەوتننامەگەلی نێوان زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و زانکۆگەلی هەرێمی کوردستان، جەختی لە ئامادەیی سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاوکاری لە پێناو یارمەتی و ئاسانکاری بو گەشەی پەیوەندیگەلی زانکۆیی بە تایبەت لە گەڵ کۆمەڵەی زانکۆیی پارێزگا سنوورییەکان کرد.
بۆچوونی ئێوە