بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نانسی پیلۆسی سەرۆکی دیموکراتی کۆنگریسی ئەمریکا بە پێشێل کردنی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی خۆبورادن لە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی سەربەخۆ، پاڵپشتیی لە ئاژاوەگێڕانی ئەم دواییەی ناو ئێران کرد.
پیلۆسی لەوبارەیەوە ئیدعای کرد: هەموو خەڵکی ئێران دەبێ مۆڵەتی دەربڕینی داخوازییەکانی خۆیان هەبێت و دەوڵەتی ئێران دەبێ خێرا ئینتەرنێت بکاتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا لە رۆژانی بشێوی لە چەند جێگەی ئێران، هەوڵێکی زۆری بۆ دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی تاران دا، بەڵام بە هوشیاریی گەل و دەوڵەتی ئێران وەک هەمیشە ناکام مایەوە.
Your Comment