هەندێک وڵات ئاسایشی ناوچەکەیان لاواز کردەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: وڵاتانی داهێنەری تیرۆریزم لە ناوچەکە بە داواکری لە هێزە بیانییەکان ئاسایشیان لاواز کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە لێدوانە بێ بنەماکان کە لە کایەن هەندێک بەشدار بووان لە کۆبوونەوەی گفتوگۆی مەنامە لە بەحرەین هاتووەتە ئاراوە، وێڕای بێ نرخ وەسف کردنی ئەو قسانە، تۆمەتەکان بە ئێرانی ڕەت کردەوە.

ناوبراو وتیشی: وڵاتگەلێک کە خۆیان داهێنەر و بڵاوکەری تیرۆریزم و توندڕەوی بوون و بە خستنە ژێر پێی بنەڕەتی دراوسێیەتی ئاشتیخوازانە، لە کاروباری ناوخۆیی کەسانی تر دەستێوەردانیان کردووە و ئاسایشی ناوچەکەیان بە وەرگرتنی هێزی بیانی لاواز کردووەتەوە، ناتوانن ئەو کێشانەی کە خۆیان دروستیان کردوون بدەنە پاڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

وتەبیژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: دەست درێژی سەربازی بۆ سەر یەمەن بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعوودی و کوشت و بڕی دەیان هەزار ژن و منداڵی بێ تاوان و لەناو بردنی تەواوی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتە و پشت بەستن بە هەڵسوکەوتی ئیستعماری لە هەوڵ بۆ لەناو بردنی دەسەڵاتە رەواکان و هێنانە سەر کاری ڕژێمی ناسەربەخۆ لە بیری مێژوویی خەڵکی ناوچەکە و جیهان پاک نابێتەوە.

News Code 29499

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =