ڕێپێوانی ۴ کاتژمێری لە بۆشایی ئاسمان

دوو فەرمانبەری وێستگەی گەردوونیی نێودەوڵەتی بۆ چاک کردنەوەی ڕەدیابە تیشکییە گەردوونییەکانی ئەو دامەزراوە، ڕێپێوانێکی گەردوونی ٤ کاتژمێرەیان ئەنجام دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فیز، دوو کەس لە گەردوون پێوەکانی وێستگەی نێودەوڵەتی ڕێپێوانێکی ٤ کاتژمێرەیان ئەنجام دا تا ڕەدیابە تیشکییە کاکێشانییەکان چاک بکەنەوە.

لۆکا پارمیتانۆ گەردوون پێوی ئیتالیایی لە گەڵ ئەندرومورگانی ئەمریکی ڕۆژی ڕابردوو هاوڕێ لە گەڵ ئامێری جیاواز لە وێستگەی گەردوونی چوونە دەرەوە تا کاری ساغ کردنەوەکە ئەنجام بدەن. نزیک بە ٢ کاتژمێری خایاند تا گەردوون پێوەکان بگەنە ئەو ئامێرە و کاری کردنەوەی دەست پێبکەن.

ئەو ئامێرانە لە ساڵی ٢٠١١ ی زایینی نێردرایە وێستگەی گەردوونی نێودەوڵەتی تا سەبارەت بە ئانتی مادە و  مادەی تاریک زانیاری کۆ بکەنەوە. ئاڵبەت ئەو ئامیرە تا ئێستا زیاتر لە ١٤٨ ملیار تیشیکی گەردوونیی لێک داوەتەوە.

News Code 29364

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =