بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, نیوەڕۆ ئەمڕۆ بەشدار بووانی کۆنگرەی نێودەوڵەتی وەحدەت لە تاران لە گەڵ ڕێبەری باڵای ئێران دیداریان کرد.
لەم دیدارەدا بەرپرسانی ئێران, میوانانی بیانی و باڵوێزی وڵاتانی ئیسلامی لە تاران و ژمارەیەک لە چین و توێژەکانی خەڵک ئامادە بوون.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایانگەیاند: هۆی داماوی ئەمڕۆی جیهانی ئیسلام بە تایبەتی دۆخی جێی داخی فەلەستین، لاوازی ئیسلامە.
جەختیشیان کرد: دوژمنەکانی ئیسلام و لە سەروویانەوە ئەمریکا لە گەڵ بنەمای ئیسلام و هەموو وڵاتانی ئیسلامیدا دژایەتیان هەیە و چەکی سەرەکی ئەوان لە ناوچەی ئێمە " ڕخنە لە ناوەندە هەستیار و بڕیار دەرەکان"، " دووبەرەکی نانەوە لە نا وگەلان" و " سەپاندنی ئەو وتەیە کە ڕێگا چارەی کێسەکان تەسلیم بوون لە بەرانبەر ئەمریکایە".
وتیشیان: ڕێگاچارەی بەرەنگاریی ئەم پیلانانە، خۆراگری لە ڕێگای حەق و ڕوون کردنەوەی ڕێگای خۆڕاگرییەکەیە.
ئەوەشیان وت کە وڵاتانی ئیسلامی دەبێ پێکەوە هەوڵ بدەن بۆ وەدەست هێنانی زانست، سەروەت ، ئاسایش و دەسەڵاتی سیاسی بۆ گەیشتن بە شارستانیەتی نوێ ئیسلامی و ئەم شارستانیەتە ئامانجی کۆتایی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
ڕێبەری باڵای ئێران ئەوەشیان وت کە نەهامەتی ئێستای جیهانی ئیسلام لەوانە پرسی فەلەستین و شەڕە خوێناوییەکان لە یەمەن، ڕۆژاواوی ئاسیا و باکووری ئەفریقا بە هۆی پێبەند نەبوونە بە بناغەی خۆبواردن لە شەڕ و نەبوونی یەکگرتوویی لە بەرانبەر دوژمنی هاوبەش.
وتیشیان: ئەمڕۆ گەورەترین نەهامەتی جیهانی ئیسلام، پرسی فەلەستینە کە گەلێکی لە ماڵ و نیشتیمانی خۆیان ئاوارە کردووە.
Your Comment