بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مارک میلی سه‌رۆكی فه‌رمانده هاوبه‌شه‌كانی سوپای ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بە کەناڵی ABCی وڵاتەکەی راگەیاند: "تا ئێستاش داعش لە ناوچەکەدا بوونی هەیە و ئەوان لە هەوڵەکانیان بۆ لەناوبردنی یەکجاری ئەو رێکخراوە بەردەوامن، بۆ ئەو مەبەستەش هێزێکی سه‌ربازیان له باكوری فورات ده‌مێنێته‌وه".
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌و هێزه، میڵی ڕایگەیاند: "به دڵنیاییه‌وه ژماره‌یان له هه‌زار سه‌رباز كه‌متر ده‌بێت و پێده‌چێت ۵۰۰ بۆ ۶۰۰ سه‌رباز بێت".
میڵی پاگەندەی کرد: "تاكه ئامانجی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان تێكشكاندنی ته‌واوه‌تی رێكخراوی چه‌كداری داعشه له‌و ناوچه‌یه".
فەرماندەی هاوبەشی سوپای ئەمریکا ئاشکرای کرد:
ئەمریکا چەند هێزی سەربازی لە سووریا ناکشێنێتەوە

سه‌رۆكی فه‌رمانده هاوبه‌شه‌كانی سوپای ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئاشكراكرد، كه له باكوری فورات جێگیریان ده‌كات.
News ID 29280
Your Comment