بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی ئۆدیسە ئانلاین وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە نووسی: ئیمانۆئێل ماکرۆنی سەرۆک کۆمار و ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، لە کۆبوونەوەیەک لە بەرواری ٢٩ی ئاکتەوبر (٧ی خەزەڵوەر) بڕیاریان دا کۆتایی بێنن بە بوون و مانەوەی گرووپی تیرۆریستی مونافقین لە خاکی وڵاتەکەیاندا.
ئەندامانی گرووپی مونافقین بۆ ٤٠ ساڵ دەچیت لە خاکی فەڕەنسان.
هاوکات ئەلێکسی کوهلێر (Alexis Kohler) سەرۆکی بنکەی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بە بڵاوکردنەوەی تویتگەلێک ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و نووسی: بە ئاوردانەوە لە مەترسیی مانەوەی ڕێکخراوی موجاهێدین لە فەڕەنسا بۆ ئەو وڵاتە، بڕیار درا وێرای پاڵپشتی لە بنکەکەیان لە تیرانای ئاڵبانیا، پێداچوونەوە بکرێت بە یارمەتی و پاڵپشتییەک کە لە ناوخۆی فەڕەنساوە لەوان دەکرێت.
بۆچوونی ئێوە