بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجای سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئەوڕۆ لە وتاری پێش لە کرانەوەی مەجلیسدا بە ئاماژە بە رۆژی ١٣ی خەزەلوەر و گیرانی هێلانەی سیخۆریی ئەمریکا لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی لە لایەن خوێندکاران و قوتابیانی شۆڕشی ئێران، وتی: لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا دەوڵەتانی جۆراوجۆری ئەمریکا بۆ زاڵبوونەوە و هێژمۆنی بە سەر گەلی ئێراندا بەردەوام هەوڵیان داوە، بەڵام هیچکات بەو ئاواتەیان نەگەیشتوون.
لاریجانی وتیشی: ئەوان لەو رێگەدا زیانگەلێکی قورسی وەک گەمارۆیان لە ئێران داوە و زۆر دزێوانە ئەو کارەیان بە هاوڕێتی و پاڵپشتی لە گەلی ئێران زانیوە، بەوەشەوە خەڵکی سەربەرزی ئێمە زۆر ئازایانە بە نیازی درۆیین و ئاژاوەگێرانەی ئەمریکایان زانیوە و دژی وەستاون.
سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە درێژەدا ڕووانییە سیاسەت و لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ و جەختی لەوەش کرد: لاریجانی خاطرنشان کرد بەختەوەرانە ئەمریکا ئێستای سەرۆک کۆمارێکی هەیە کە هەوڵی هەمووانی بۆ ئاشکراکردنی ڕواڵەتی ڕاستەقینە و دزێوی سیاسەتگەلی کۆشکی سپی کەم کردووە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: گەلی ئێران پێویستیان بە دڵسۆزیی بەرپرسانی ئەمریکی نییە و ئەوان واباشە هوشیان بە قسە و باسەکانی ترامپەوە بێت کە تەواو ناوەڕۆکی دژە مرۆیی و داگیرکارانەی ئەمریکای لە قاو داوە.
Your Comment