دیمەشق داوای لە هەسەدە کرد کە بچێتە ڕیزی سوپای ئەو وڵاتەوە

وەزارەتی بەرگری سووریا داوای لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک کرد کە بۆ بەربەرکانێ لە گەڵ هێرشی تورکیا بچنە ڕیزی سوپای ئەو وڵاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، وەزارەتی بەرگری سووریا داوای لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک کرد کە بۆ بەربەرکانێ لە گەڵ هێرشی تورکیا بچێتە ڕیزی سوپای سووریاوە.

لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری سووریا هاتووە: فەرماندەیی گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا پاش کۆنترۆڵ کردنی بەشێکی بەربڵاو لە ناوچەی جزیرەی سووریا داوا لە هێزەکانی هەسەدە دەکات تا بچنە ڕیزی سوپای سووریاوە بۆ بەربەرکانێ لە گەڵ هێرشی تورکیا کە هەڕەشەیە بۆ سەر خاکی سووریا.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە: ئێمە لە گەڵ یەک دوژمنی هاوبەش بەرەوڕووین و ئەبێ منداڵانی کورد و عەرەب، تێکڕا خوێنمان بۆ گەڕاندنەوەی هەموو خاکی سووریا بدەین.

News Code 29112

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =