بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پیشانگای چوار دەیە چالاکیی هونەری هادی زیائەدینی وێرای نمایشی ٤٠٠ بەرهەمی شێوەکاری و پەیکەرەتاشیی ئەو هونەرمەندە بە هاوکاریی حەزەی هونەری پارێزگای کوردستان لە ڕێکخراوی سەبای شاری سنە بەڕێوە دەچێت.
ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەو پیشانگایە پێنجشەممە ٩ی خەزەڵوەر لە کاتژمێری ١٦ تا ٢٠ی شەو بە ئامادەبوونی تاقمێک لە هونەرمەندان و بەڕێوەبەرانی فەرهەنگی لە گەلەری و نیگارخانەی خەیاڵ و ئایێنە بەڕێوە دەچێت.
ئەو پیشانگایە بۆ ماوەی ٢٥ رۆژی کاری تا ٥ی سەرماوەز هەموو رۆژێک لە کاتژمێری ١٠ی بەیانی تا ١٨ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
بۆچوونی ئێوە