بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لە گەڵ سێرجیۆ ماتارلا هاوتا ئیتالیاییەکەی خۆی لە کۆشکی سپی وتی: پەکەکە لە داعش خراپترە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئەو کۆنفڕانسە درێژەی دا: ئەگەر دیداری نێوان مایک پێنس و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکەوتوو نەبێت، گەمارۆی وێرانکەر بە سەر ئەنقەرە دەسەپێنین.
ناوبراو لە درێژەدا پاگەندەی کرد کە گڵۆپی سەوزی بە ئەردۆغان نیشان نەداوە بۆ هێرش بۆ سەر سووریا.
ترامپ زیادی کرد: سووریا دۆستی ئێمە نییە؛ ئەسەد دۆستی ئێمە نییە.
Your Comment