بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی دانیشتنی ئەوڕۆ (یەکشەممە)ی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، پرسیارەکانی جەلال مەحموود زادە نوێنەری مەهاباد لە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران خرایە رۆژەڤی مەجلیسەوە و بە گوێرەی خوارەوە بوون:
١- بۆچی پێش بە ڕەوتی نایاسایی بەندئاوسازی تورکیا ناگیردرێت؟
٢- بۆچی وەزارەتی دەرەوە هەمبەر بە هێرشی ڕژیمی نیۆعوسمانیی تورکیا بۆ سەر خەڵکی بێ تاوانی عەفرینی سووریا، هیچ کاردانەوەیەکی لە خۆی نیسان نەدا؟
جلوی سدسازی غیرقانونی توسط دولت ترکیه گرفته نمیشود؟
لە درێژەدا وەزیری دەرەوە ڕوون کردنەوەگەلێکی لەبارەی هەوڵەکانی سەرۆک کۆماری و وەزارەتی دەرەوە بۆ چارەسەریی کێشەکانی کوردی سووریا ئاراستە کرد.
لە کۆتاییدا نوێنەری مەهاباد رایگەیاند کە بە شێوەی مەرجدار وەڵامەکانی وەزیری دەرەوەی بەلاوە گونجاو بووە.
Your Comment