بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی کتێبی کوردی، کۆڕیادی پڕۆفیسۆر عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ، بە بەشداریی دوکتۆر سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دوکتۆر بەختیار سەجادی سەرۆکی بەشی زمان و ئەدەبی کوردی زانکۆی کوردستان و بە ئامادەبوونی نووسەران و چالاکوانانی فەرهەنگیی کوردستان، کاتژمێر ٦:٣٠ی ئێوارەی ئەوڕۆ (شەممە ١٣ی ڕەزبەر) لە ژووری دانیشتنی هۆڵی گشتیی نۆهەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی کوردستان لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.
شایانی باسە، عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ نووسەر و توێژەری ناسراوی کورد، پاش تەمەنێک خزمەت بە زمان و ئەدەبی کوردی و نووسینی زیاتر لە ٨٠ کتێب لە بوارە جۆراوجۆرەکانی فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕەزبەر (٣ی ئاکتەوبر) لە تەمەنی ٨٥ ساڵی لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد و لە گردی سەیوان ئەسپاردە کرا.
Your Comment