دەنگی دوو بوومەلەرزەی دیکە لە مەریخدا تۆمار کرا

ناسا دوو نمونەی نوێی دەنگی بوومەلەرزەی لە مەریخدا بڵاو کردەوە. ئەو دەنگانە لە لایەن لێندر ئین‌سایت تۆمار کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە گیزمودۆ، لێندر ئین‌سایت پاش دابەزینە سەر مەریخ بە کەڵک وەرگرتن لە کەرسەی بوومەلەرزەپێوی SEIS هەوڵی تۆمار کردنی بوومەلەرزە لەو هەسارە دەدا و ساڵی ڕابردوو یەکەمین بوومەلەرزە شیمانەیی لە مەریخدا تۆمار کرد کە بە پێی تاقیکارییەکان دەرکەوت لە ١٠٠ سیگناڵ لانی کەم ٢١یان بوومەلەرزەیی بوونە.

لەم دواییەدا ناسا دوو نمونەی دیکەی بوومەلەرزەی لە مەریخ بڵاو کردۆتەوە کە لە رۆژانی ١٧٣ و ٢٣٥ی ئەو هەسارەدا تۆمار کراون. هەڵبەت دەنگی هەژانەکان ڕاستەوخۆ نابیسترێن، چونکە فێرکانسەکانی کەمترن لە توانستی بیستنی مرۆیی. هەر بۆیە لە پێناو بیستیان زانیارییەکان داڕیژراوەنەتەوە.

زانایان هەوڵ دەدەن ئەو بوومەلەرزانە لە رێگەی هەژانی دیکەی وەک با و تەنانەت جووڵەی پشکێنەرەکان هەڵسەنگێنن. بۆ ئەو مەبەستە ناسا پشکێنەری لێندر ئین‌سایتدا بە کەرەسەگەلێکی تایبەتی توێژینەوەی ژێر پیستی هەسارەیی تەیار کردووە.

شایانی باسە، مەریخ بە پێچەوانەی زەوی خاوەن توێژگەلی تەێکتۆنیک نییە، بەڵام پڕۆسەگەلی هەسارەیی جۆراوجۆر بە هەژانی ناوخۆیی وەک بوومەلەرزە تێیدا ڕوو دەدات کە سەرچاوە لە ڕاخۆشینی ئەستێرەیی، ڕاکێشی مانگی هەسارەیی یان چالاکیی بورکانی دەگرێت.

News Code 28637

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =