AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ٨ ٠٨:٢٧

۴۰۰ قوتابی لە نەتەوە جیاوازەکان تێدا دەخوێنن؛

سەردانی مەهدی شووشتەری بۆ قوتابخانەی نێوده‌وڵه‌تی ئێران لە سلێمانی

سەردانی مەهدی شووشتەری بۆ قوتابخانەی نێوده‌وڵه‌تی ئێران لە سلێمانی

سەرکۆنسوولی ئێران لە سلێمانی قوتابخانەی پارسیانی زاگرۆس لە شاری سلێمانی بەسەر کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێکەوتی ۷ی خەرمانان،  مه‌هدی شووشته‌ری سه‌ركونسووڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی به‌ بۆنه‌ی ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندنه‌وه‌ سه‌ردانی كۆمه‌ڵگه‌ی فێركاری پارسیانی زاگرۆس (قوتابخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئێران له‌ سلێمانی) كرد.

مه‌هدی شووشته‌ری له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ر و مامۆستایان و قوتابییەکانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ كۆبوویه‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری تواناكان و به‌رنامه‌ فێركاریی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ بوویه‌وه‌.

  شایانی باسه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی فێركاری پارسیانی زاگرۆس له‌ ته‌واوی به‌شه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان خوێندكار وه‌رده‌گرێت و وانه‌كان به‌ زمانی ئینگلیزی ده‌وترێته‌وه‌.

له‌ ئێستادا زیاتر له‌ ۴۰۰ قوتابی له‌ نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان له‌و قوتابخانه‌یه‌ سه‌رقاڵی خوێندنن.

 فێركردنی زمانی فارسی و ئاشنابوون به‌ مێژوو، جوگرافیا و كلتوری ئێران له‌ بابه‌ته‌ فێركارییه‌كانی قوتابخانه‌كه‌یه.

News ID 28581

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha