AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ٦ ١٩:٠١

کرمێک دۆزراوەتەوە کە ٥٠٠ هێندەی مرۆڤ گیان سەختە

کرمێک دۆزراوەتەوە کە ٥٠٠ هێندەی مرۆڤ گیان سەختە

توێژەرانی زانکۆی کلتک لە ناسینەوەی جۆرێک کرمی نوێ و گیان سەخت بوونی هەوڵیان داوە کە لە دەریاچەی مۆنۆ لیکی کالیفۆڕنیا ژیان دەکات و خاوەن سێ ڕەگەزی نێر، مێ و بێ ڕەگەزە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئینترستینگ ئینجینیرینگ، دەریاچەی مۆنۆلیک لە ڕۆژهەڵاتی کالیفۆڕنیا هەڵکەوتووە و کرمی  کە لە ئەو دریاچە ناسراوەتەوە تا ٥٠٠ هێندەی مرۆڤ لە ەبرانبەر ژەهرە مەرگ هێنەرەکان وەکوو ئۆرسینک خۆڕاگرە.

خاڵی جێی سەرەنج ئەوەیە کە ئەو جۆرە کرمە منداڵەکانی خۆیان لە ناو لەشی خۆیان دادەنێن و جێ بە جێیان دەکەن.

لەشی ئەو کرمە خاوەن نزیک بە ٣٠٠ خانەی دەمارییە، بەڵام دەتوانێت بخەوێت، فێر ببێت، بۆن بکات و بجووڵێت. ئەو کرمە لە دۆخی تاقیگەیی و لە ۆلەی گەرمای ئاسایش دەتوانێت ژیان بکات. لێکۆڵینەوەکان بۆ بەدەست هێنانی زانیاری زیاتر لە سەر ئەو کرمە درێژەی هەیە.

News ID 28554

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha