شەڕ لە گەڵ ئێران ناوچەکە دەکاتە جەهەننەم

بەربژێری دیمۆکراتی هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ لە گفتوگۆیەکدا وتی: شەڕ لە گەڵ ئێران ناوچەکە دەکاتە جەهەننەم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تولسی گابارد یەکێک لە بەربژێرەکانی دیمۆکراتی هەڵبژاردەکانی ساڵای ٢٠٢٠ ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فاکس نیوز هۆشداریی دا: شەڕ لە گەڵ ئێران ناوچەکە دەکاتە جەهەننەم؛ بەڵام هیچ دەستکەوتێکی نابێت.

ئەو بەربژێرە دیمۆکراتە لە درێژەدا وتی کە دەوڵەتی وڵاتەکەی ئەبێ لە کاردانەوە بە هێرشەکان بۆ سەر کیڵگە نەوتییەکانی ئارامکۆ لە عەرەبستانی سعوودی بە سەرەنجی زیاترەوە بچێتە پێشەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاندبوو: توندتر کردنەوەی هەوڵی تۆڵە سەندنەوە لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەبێتە ۆی شەڕێک کە بۆ خەڵکی دوو وڵاتەکە ماڵ وێرانکەر دەبێت. ئەگەر من ببمە سەرۆک کۆمار دووبارە دەگەڕێمەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی و کۆتایی دێنم بە گەمارۆکان دژی ئێران تا لە کارەساتی شەڕ دوور بکەوینەوە.

News Code 28511

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =