AP ١٣٩٨ خەرمانان ٢٦ ٠٨:٥٨

ڕاپۆرت؛

مووشەکە پێشکەوتووەکانی ئێران بناسە

مووشەکە پێشکەوتووەکانی ئێران بناسە

فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا لە دیمانەی ئەم دواییەیدا باسی لە بەهرەمەندبوونی ئەو هێزانە لە توانستی کردنە ئامانجی پاپۆرەکانی دوژمن لە مەودای ٢ هەزار کیلۆمەتری کرد، لەم ڕاپۆرتەدا دەڕوانینە مووشەکگەلی پێشکەوتووی ئێرانی و توانستەکانیان لە بواری جەنگیدا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: پاش پێکانی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئەمریکی لە رێگەی مووشەکی پێشکەوتوو و بەرەی سێهەمی خورداد، بۆ چەند کاتژمێرێک ناوچەی کەنداوی فارس ئامادەی کاردانەوەی شیمانەیی ئەمریکا لە وەڵامی هەڵمەتی بەرگرانە و یاسایی ئێران بوو. بەڵام بە هۆی لێکدانەوەی کۆتاییان لە توانستی کارادنەوەی ئێران، سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بڕیاری خۆی پاشگەز بووەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لەم دواییەدا سەردار حاجی زادە فەرماندەی گشتیی هێزی هەوافەزای سوپا لە دیمانەیەکدا ئاشکرای کرد کە لەو کاتژمێرە هەستیارانەدا، مووشەکەکانی ئێرانی ئامادەی پێکانی بنکەگەلی ئەمریکی لە قەتەر، ئیمارات و هەروەها کۆپاپۆری ناو دەریای عەمان بوون و ئەو هێزە توانای پێکانی هەر جۆرە پاپۆرەیەکی تا مەودای ٢ هەزار کیلۆمەتر هەیە.

پێداگری لە توانستی پێکانی ئامانجگەلی دەریایی لە بڕەوی ٢ هەزار کیلۆمەتری، بابەتێکی زۆر گرینگە و بەو پێیە هەوڵ دەدین لەم ڕاپۆرتەدا ئاوڕێکی خێرا بدەینەوە لە چۆنیەتی توانستی مووشەکی وڵات و پێشکەوتنی نوێی پیشەسازیی بەرهەم هێنانی مووشەکی ئێران.

*  مووشەکگەلی بالیستیکیی دژە پاپۆرەی کورتەمەودا

مووشەکی "کەنداوی فارس" وەک یەکەمین مووشەکی بالیستیک‌ئاسای دژە پاپۆرەی ئێرانی، سەرەتا لە ١٨ی رێبەندانی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی وەک نموونەیەکی دژە پاپۆرەیی فاتحی ١١٠ لە لایەن فەرماندەی گشتیی سوپاوە ناسێندرا.

بڵابوونەوەی وێنەگەلی پێکانی ئامانجگەلی دەریایی لە لایەن ئەم مووشەکە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە ئاستی جیهاندا بوو. ئایدیا و هەنگاوە سەرەتاییەکانی بەرهەم هێنانی مووشەکی "کەنداوی فارس" لە لایەن ناوەندی توێژینەوەی مووشەکی سوپا بە بەرپرسایەتی شەهید حسێن تارانی موقەدەم ئەنجام درا و بە یارمەتیی وەزارەتی بەرگری داڕێژرا و چووە قۆناغی بەرهەم هێنانی فراوانی.

ئەو مووشەکە بە بەهرەمەند بوون لە سێرچێرێکی ئێپتیکی، لە قۆناغە کۆتاییەکانی فڕینی بە شێوەیەکی زیرەک ئامانجەکەی دەدۆزێتەوە و لە سەر قوفڵ دەبێت، بەڵام هاوکات لە ماوەی هاویشترانیدا بە سیستەمگەلی رێنوێنیی ئاسایی کۆنتڕۆڵ دەکرێت و سەرجەم بە کەڵک وەرگرتن لە رێنوێنیەکی ئاوێتەیی، هیچ دەرەتانێک بۆ پاپۆرەگەلی دوژمنان ناهێڵێت.

مووشەکی بالیستیکی دژە پاپۆرەی کەنداوی فارس

نموونە جۆراوجۆرەکانی فاتحی ١١٠ خاوەن وەجبەی تەقێنەری بە ڕادەی ٤٥٠یە کە لە نموونەی دەریاییدا وەک مووشەکی کەنداوی فارس، ئەو کێشە دەگاتە ٦٥٠ کیلۆگرام. نموونەی زەوی بە زەویی فاتحی ١١٠ خاوەن خێرایی ١،٥ کیلۆمەتر لە چەکەیە و لە نموونەی دەریایی ئەو خێراییە دەگاتە ١ کیلۆمەتر لە چرکەدا. درێژایی مووشەکی کەنداوی فارس نزیکەی ٩ کیلۆمەتر و کێشیشی نزیکەی ٣٥٠٠ کیلۆگرامە.

وێنەی پێکرانی ئامانجی دەریایی لە لایەن کەنداوی فارس

مووشەکی بالیستیکیی کورتەمەودای فاتحی ١١٠ بە پێی بەهرەمەندبوونی لە باڵچەگەلی کۆنتڕۆڵیی، تا کۆتایی ئاراستەکەی خاوەن توانستی رێنوێنی و کۆنتڕۆڵ کرانە.

بە گوێرەی هەڵسەنگاندنی زایۆنییەکان، ئەو مووشەکە لە کەمتر لە ٥ خولەک دەگاتە باڵاترین ئاستی بڕەوی خۆی واتە ٣٠٠ کیلۆمەتر. بەو پێیە مووشەکی باس کراو بە خێرایی باڵای خۆی کە نزیکەی سێ هێندەی خێرایی دەنگە (نزیکەی ١٠٣٨ مەتر لە چرکە لە ئاستی دەریا) خاوەن وزەی جووڵەری باڵایە کە بە ئاوردانەوە لە بزاوتی بازرەقەیی بە گۆشەیی باڵای لە سەر ئامانجەکەی لە قۆناغێ کۆتایی فڕیندا کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی وزەی، کاریگەریی لەناوبردنێکی باڵای هەیە و هەلی کاردانەوەش لە ئامانجەکە و سیستەمی پەدافەندیی دەستێنێت.

سەرجەنگی فاتحی ۱۱۰ (وێنەی سەرەوە) و کەنداوی فارس (وێنەی خوارەوە)

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی فەرماندەگەلی سەربازی، لە ئێستادا تەواو ئاست و ژێر ئاستی کەنداوی فارس و دەریای عەمان بە شێوەی ٢٤ کاتژمێرە لە لایەن سیستەمە جۆراوجۆرەکان و هاوکات ڕادار و سیستەمگەلی هوشیاری لە ژێر چاودێریدایە و ئەو مووشەکە لە بابەتی ئامانجدۆزیی سەرەتاییەوە هیچ کێشە و گرفتێکی نییە.

بەڵام دوو جۆری دیکەی لە مووشەکەکانی فاتحی ١١٠ش بەرهەم هاتوون کە بریتین لە مووشەکەکانی هورمۆزی ۱ و ۲

مووشەکەکانی هورمۆزی ۱ و ۲ لە پیشانگای ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویی هێزەکانی هەوافەزای سوپا

مووشەکی ۴ تۆنی هورمۆزی ١ هاوکاتی دژە پاپۆرە بوون، لە خۆیدا قەڵغانی مووشەکیشە کە بە بەهرەمەند بوون لە سێرچێرەکانی شەپۆلی ڕاداری هێرش دەکاتە سەر سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی شەپۆلەکان و خێراییەکەشی ٤ تا ٥ هێندەی خێرایی دەنگە.

ئەو مووشەکە لە گەڵ سەرجەنگییەکەی کە نزیکەی ٥٠٠ کیلۆگرامە، بە ئاسانی ڕادارگەلی دابەستراوەی سەر کۆپاپۆرە فرۆکەبەرەکان دەکاتە ئامانج و زۆر بە ئاسانیش هێرش دەکاتە سەر ڕادارگەلی سایەتی مووشەکی زەوینیی وەک پاتریۆت یان ڕادارە چاودێرییە ئاسمانییەکان.

پێکانی وردبینانەی ئامانج لە لایەن هورمۆزی ١

هەروەها سەبارەت بە هورمۆزی ٢ش وتراوە کە نموونەی تۆکمەکراوەتری هورمۆزی ١ـه و توانستی گەیشتن بە توێژە ناوەوەییەکانی کۆپاپۆرەگەلی فرۆکەبەری هەیە.

پێکانی وردبینانەی بەلەمێکی ماسیگری وەک ئامانجی دەریایی لە لایەن هورمۆزی ٢

هەر دوو مۆدێلی مووشەکەکانی هورمۆز وەک کەنداوی فارس کەڵک لە رێنوێنی ئاوێتەیی دەبەن و لە فازی کۆتایی بە بەهرە وەرگرتن لە سێرچێرگەلی جیاواز و لەوانەی ناو کەنداوی فارس، ئامانجەکەیان دەدۆزنەوە و لە سەر قوفڵ دەکەن.

هەروەها لە ۲۲ی گەلاویژی ۱۳۹۷، دوا بەردهەمی مووشەکگەلی بالیستیکیی تاکتیکی بە ناوی فاتحی موبین بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری ڕوونوێنی کرا. ئەو مووشەکە لە ڕاستیدا نوێترین ئەندامی بنەماڵەی فاتحی ١١٠ـیه و دەوڵەمەندە بە سێرچێری ئێپتیکیی نوێ؛ فاتحی موبین بە یارمەتیی سێرچێری نوێێ، توانای لەناوبردنی ئامانجگەلی زەوینی و دەریایی لە تەواو کاتژمێرەکانی شەورۆژی و هەمۆ جۆرە کەشوهەوایەکدا هەیە.

سێرچێری نوێێ مووشەکی فاتحی موبین

لە حەوتەی بەرەڤانی پیرۆزی ساڵی ١٣٩٥یشدا هەنگاوێکی دیکە لە بواری مووشەکگەلی بە سووتەمەنی ویشکی کورتە مەودا تا مامناوەند و تاکتیکی لە ژێر ناوی مووشەکی زولفەقار ناسێندرا و پاشان دەرکەوت کە ئەگەرچی ئەو مووشەکە لە ئاستی تاکتیکی داڕێژراوە، بەڵام خاوەن کارایی ستراتژیشە.

ئەو مووشەکە بە بڕەوی ٧٠٠ کیلۆمەتر و دەوڵەمەند بوون بە کڵاوەی ٥٧٩ کیلۆگرامی ناسراوە. نمایشی وێنەگەلی نمونە بەرهەم هێنراوەکانی ئەو مووشەکە لە ٤ی ڕەبەری ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی نیشانی دا کە زولفەقار قۆناغەکانی تاقیکاریی بە بێدەنگی کۆتایی پێ هێناوە و ئامادەی ڕادەست کران بە هێزی هەوافەزای سوپایە.

مووشەکی زولفەقار

مووشەکی "دێزفوول" وەک نوێترین بەرهەمی مووشەکی وڵات کە لە گەشەی مووشەکی زولفەقار بەرهەم هاتووە، لە ١٨ی رێبەندانی ساڵی ٩٧ی هەتاوی ڕوونوێنی کرا. لە ڕاستیدا دەکرێ ئەو دوو مووشەکە لە بەرەیەکدا دابنرێن کە توانستی رێنوێنی تا دواساتی پێکانی ئامانجەکەیان هەیە و خاوەن بڕەوی ١٠٠٠ کیلۆمەترین.

*  بالیستیکە درێژمەودا و نیشانەشکێنەکان

"عەماد" یەکەمین مووشەکی بالیستیکی درێژمەودای بەرهەمی ئێرانە کە دەوڵەمەندە بە سەرجەنگی رێنوێنی‌کەر تا کۆتایی ئاراستەکەی و سەرەتای پاییزی ١٣٩٤ی هەتاوی ڕوونوێنی کراوە. ئەو مووشەکە لە تاقیکارییەکانیدا وردبینییەکی باڵای لە بڕەوی نزیکەی ١٦٥٠ کیلۆمەتر نیشان داوە.

باڵچەکانی کۆنتڕۆڵی سەر سەرجەنگیی مووشەکی عەماد

ماڵپەڕی ناوەندی بەرگری – مووشەکیی ڕژیمی زایۆنی لە شرۆڤەکەیدا ڕایگەیاند کە توانستی ڕێنوێنیی مووشەکی عەماد، توانانی بەزاندنی سیستەمی دژە مووشەکی ئەو ڕژیمەی وەک ئارۆ ٣ (پەیکانی ٣)ی تا ئاستێکی زۆر بردۆتە سەر.

لە ڕاستیدا بوونی توانستی گۆڕانی ڕەوگەی وێرای پاراستنی وردبینیی لە پێکانی ئامانج، بۆتە هۆی ئەوەی سەرجەنگی گەڕانەوەی بۆ ئاتمۆسفێر لە بری پەی کردنی ئاراستەی بالیستیکی دیار لە خاڵی هاویشتن تا خاڵی پێکان، بتوانێ لە ڕەوتی چوونە ناو ئاتمۆسفێر، سووڕگەی بالیستیکی خۆی بگۆڕێت و ببێتە هۆی تێکچوونی توانای پێشبینیی ئاراستەکەی لە لایەن سیستەمگەلی ڕاداری و بەرگریی مووشەکی.

هاوکاتی ڕوونوێنی کرانی مووشەکی عەماد، وێنەگەلێکیش لە مووشەکی شەهابی ۲ی بەهێز کراوە و دەوڵەمەند بە سەرجەنگی رێنوێنیکەر بە بڕەوی ٥٠٠ کیلۆمەتری لە میدیاگەلی نەتەوەیی بڵاو بۆوە. پاشان مووشەکی قەیام بە سەرجەنگی رێنوێنیکەر بە بڕەوی کۆتایی نزیکەی ٨٠٠ کیلۆمەتر و لە مانگەکانی ڕابردووشدا مووشەکی قەدەری دەوڵەمەند بە سەرجەنگی نمایش درا.

مووشەکی قەیام یەکێک بوو لە تەوەرەکانی مانۆری مووشەکی دەسەڵاتی ویلایەت لە ساڵی ٩٤ی هەتاوی. لەو مانۆرەدا بۆ یەکەمین جار هاویشترانی مووشەکی قەیام لە پێگە و جۆرە لانچێرێکی ژێرزەوینییەوە نمایش درا.

بەشی سەرجەنگی لە نموونەی رێنوێنکەری مووشەکی قەیام

لەمناوە قەدەر، سجیل و خوڕەمشەهر مووشەکگەلێکی ئێرانیی دژە پاپۆرەی درێژمەودای بالیستیکین کە گومان دەکرێت خاوەن بڕەوی ٢٠٠٠ کیلۆمەتری بن. مووشەکی قەدەر جۆڕی بەهێزکراوە و گەشەسەندووی شەهابی ٣ـیه کە لە ناوەڕاستەکانی دەیەی ٨٠ی هەتاوی بۆ یەکەم جار ناوی کەوتە سەر زارانەوە.

ئەو مووشەکە لە سووتەمەنیی ئاوەکی کەڵک دەبات و لە فۆڕمە جۆراوجۆرەکانیدا خاوەن درێژایی ١٦ مەتری و قەبارەی ١،٢٥ مەترییە. قەدەر تا ئێستا لە چەندین مانۆردا لە بڕەوی جۆراوجۆردا تەقێندراوەتەوە و خاوەن کڵاوەی جودا بووەیە. ئاستی سەرجەنگی کۆتایی نزیکەی کەمتر لە یەک تۆن ڕاگەیێندراوە.

بە ئاوردانەوە لە توانستگەلی ڕاگەیێندراوی مووشەکی شەهابی ٣، بێ گومان قەدەر وەک نموونەی بەهێز کراوەی خاوەن خێرایی فڕینی سەرتر لە ١٠ ماخە.

هەروەها هەواڵی تاقیکاریی سەرکەوتووانەی بالیستیکی سجیلی ١ لە ٢٢ی رێبەندانی ساڵی ١٣٨٧ی هەتاوی قۆناغێکی دیکەی لە پێشکەوتنی مووشەکی ئێران لە بواری مووشەکی سووتەمەنی ویشکدا سەلماند. مووشەکی سجیل خاوەن ٢ قۆناغە کە هەردووکیان بەهرە لە سووتەمەنی  وشکی پێشکەوتەی تێکڵاو دەبەن و مووشەک دەگەیێننە بڕەوی ٢٠٠٠ کیلۆمەتری. لە مانگی ٣٠ی گوڵانی ساڵی ١٣٨٨ هەواڵی تاقیکاریی تەواو سەرکەوتووانەی مووشەکی سجیلی ٢ ڕاگەیێندرا و ئەو هەواڵە دەنگدانەوەکی زۆر بەربڵاوی لە میدیاکانی جیهاندا بوو.

مووشەکی سووتەمەنی ویشکی دوو قۆناغیی سجیل

خێرایی مووشەکی سجیل لە لایەن بەرپرسانی بەرگریی وڵات نزیکەی ١٢ ماخ و لە هەندێ سەرچاوەدا ١٣ ماخ (نزیکەی ٤٣٠٠ مەتر لە چرکەدا) و ئاستی بەرزفڕینی لە باڵاترین بڕەویدا نزیکەی ٨٠٠ کیلۆمەتر ڕاگەیێندراوە.

مووشەکی سجیل پێشتر وردبینیی لە بڕەوی باڵای (نزیکەی ١٩٠٠ تا ٢٠٠ کیلۆمەتر) بە تەقاندنەوە بۆ ناو ئەقیانووسی هیند لە ناوخۆی ئێرانەوە سەلماندووە.

مووشەکی خوڕەمشەهر که لە ٣١ی خەرمانانی ۱۳۹۶ هەتاوی ڕوونوێنی کرا، دوا بەرهەمی ناسراوەی وڵات لە ڕیزی بالیستیکگەلی درێژمەودایە. ڕوونوێنی کرانی ئەو مووشەکە دەنگدانەوەی گرینگی لە نێوان شرۆڤەگەرانی بواری مووشەکی جیهاندا بووە. ئاوەها کە سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری لەبارەیەوە دەڵێ: توانستی پێکانی سەرجەنگی مووشەکی خوڕەمشەهر بە هەڵەی ٦٠ سانتی‌مەتری لە بڕەوی ١٣٠٠ کیلۆمەتری لە تاقیکاریی کۆتاییدا، نیشان دەدا ئەو مووشەکە قسەی زۆری بۆ وین پێیە.

وێنەی مووشەکی خوڕەمشەهری ٢

وێنەی پێکانی وردبینانەی ئامانج لە لایەن سەرجەنگی خوڕەمشەهری ٢

* سێرچێری ئێپتیکی مووشەکگەلی بالیستیکی

ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری لە ناساندنی ئەم بەرهەمە نووسیویەتی: "سەر سێرچێری زیرەکی مووشەکگەلی بالیستیکی کە پلەی یەکەمی پلانی تەکنۆلۆژیایی هێزی چەکداریی لە سێهەمین مێهرەجانی سەلمانی فارسی مسۆگەر کردووە، لە یەکپارچەیی لە گەڵ ژێرسیستەمە نوێکانی دیکەی مووشەکی بە جیاوازیی توانستی نیشانەشکێنی لە ویشکی و دەریا بۆ مووشەکەکان، توانسێکی نوێی بە توانستە ڕەزمییەکانی هێزی چەکداریی پڕ لە شانازی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە زیاد دەکات. ئەم تەکنۆلۆژیایە کە لە سای توێژەرانی وەزارەتی بەرگری بەرهەم هاتووە تەنیا لای چەند وڵاتی هەرە پێشکەوتووی جیهاندا بوونی هەیە و بە هۆی ڕۆڵ‌گێڕانی ستراتژیکی تەنیا لە سەر چەکە ستراتژییەکاندا دادەبەسترێت".

سێرچێری ئێپیکیی مووشەکگەلی بالیستیکی

بە گوێرەی ئاماژە بە دابەسترانی ئەو سێرچێرە لە سەر چەکگەلی ستراتژیکیدا دەردەکەوێت کە ئەو سیستەمە لە سەر مووشەکگەلێک بە بڕەوی زۆرەوە دادەبەسترێت، چونکە مووشەکگەلی کورتە مەودای لە بەرەی فاتح و کەنداوی فارس ناچنە ڕیزی مووشەکە ستراتژییەکان.

گەشەی بەرهەمی مووشەکی بە بڕەوی ٢٠٠٠ کیلۆمەتر و توانستی پێکانی ئامانجگەلی دەریایی، توانسێکی بێ هاوتا بۆ پێکانی پاپۆرەی دوژمنان لە بڕەوی زۆردا دەڕەخسێنێت. ئەم دەسکەوتەش تەنیا بە تێپەڕبوون لە ئاستەنگەکانی زانست و تەکنۆلۆژیا و ململانێکی بەردەم و لەوان ناسینی سەرەتایی ئامانج لە بڕەوە جۆراوجۆرەکان، وردبینی لە ناسینی ئامانج لە هەلومەرجی جۆراوجۆر لە لایەن سێرچێری مووشەکی، پاوەجێ کردنی سێنسۆرگەلی وێنەیی یان ڕاداری، وردبینیی زۆر باڵای ڕاکەپێوەکان و جێبەجێگەرەکان، بەهێز و خۆڕاگرکردنی ئەو کۆمەڵە لە بەرامبەر ڕاکەی باڵای مووشەکی و لەڕینەوەکان لە قۆناغە جۆاروجۆرەکانی فڕین، خێرایی باڵای وەڵام دانەوە و وردبینیی باڵای سیستەمگەلی رێنوێنیکەر و کۆنتڕۆڵ لە فازی کۆتایی کە چکۆلەترین هەڵە بە هۆی خێرایی زۆری مووشەک دەبێتە هۆی ترازانی زۆر لە ڕەوگەی و هەروەها دۆزینەوەی رێکارێک بۆ زاڵبوون بە سەر گەرمای زۆری بەرهەم هاتوو لە نووکی مووشەک مسۆگەر بووە.

هەموو ئەو باسانەش بە مانای دەرفەتی زیاتر لە بەردەم دۆزینوە و پێوشوێن گرتنی فرۆکە و مووشەکگەلی دوژمنان و مۆڵەت نەدان بە ئۆپەراسیۆنی ڕاچڵەکێنەرانە لە لایەن ئەوانە. هەر بۆیە بە ئاگاداری لەو کورتە ڕاپۆرتە دەتوانین بڵێن تیغی کۆپاپۆرە فرۆکەبەرەکانی ئەمریکی دژی ئێران ئەگەڕ تیژیش بێت، بە ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی مووشەکگەلی دکە پاپۆرەی درێژمەودای بالیستیکی کول و کولتر دەبێت.

News Code 28377

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha