بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی سینەمایی "حەماڵی تەڵا" لە دەرهێنانی تورەج ئەسڵانی، بە نووسەرایەتی تورەج ئەسڵانی و هادی نادی و بە بەرهەم هێنانی مەنسوور سوهراب پوور لە نوێترین ئیکرانی نێودەوڵەتی خۆی بە نوێنەرایەتی لە سینەمای ئێران و بە ئامادە بوونی تورەج ئەسڵانی لە دوو سانسی جیاواز لە بەشی کێبڕکێی سینەمای جیهان لە حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک لە هەرێمی کوردستان بڵاو بووەوە.
لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک، فیلمی سینەمایی کامیۆن بە نووسەرایەتی و دەرهێنەری کامبوزیا پەرتویی، بە بەڕێوەبەرایەتی فیمهەڵگری تورەج ئەسڵانی و بە ڕۆڵ گێڕانی سەعید ئاقاخانی لە هۆڵی کۆنگرەی زانکۆی دهۆک لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان بڵاو بووەوە.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک کە بە یادی یەڵماز گۆنای دەرهێنەری بەناوبانگی براوەی خەڵاتی نەخڵی زێڕی فێستیڤاڵی نیودەوڵەتی فیلمی کەنی فەڕەنسا لە ساڵی ١٩٨٢ و بە ئامانجی پێڵی پێوەندی نێوان دەرهێنەری کورد و دەرهێنەرەکانی سەرتانسەری جیهان و هەروەها دروست کردنی پێوەندی فەرهەنگی نێوان نەتەوە جیاوازەکانی جیهان دامەزراوە.
Your Comment