بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیکەرەکە لە شێوەی مامۆستا فەخرەدین حاجی سلیم نەخشێنراوە و کراوە بە سمبولى چاوەڕوانى و هیواى کەسوکارى ونبوەکانى کیمیابارانى هەڵەبجە.
مامۆستا فەخرەدین خاوەنی دوو منداڵی ونبوو بووە و تاوەکوو لە ژیاندابوو لە ھەوڵی بەردەوام دابوو بۆ دۆزینەوەی منداڵانی ونبوی ھەڵەبجە و ئاشناکردنەوەیان بە کەسوکاریان، بەڵام مامۆستا فەخرەدین بە ونبوەکانى خۆى نەگەشتەوە و وەفاتى کرد.
پەیکەرەکە لەلایەن ھونەرمەند ھونەر ساحب-ەوە دروستکراوە و پارێزگاری ھەڵەبجە سپۆنسەری کارەکەى کردوە.
بۆچوونی ئێوە