پێوشوێنگیری ڕووداوی کەربەلا دەکەین

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر شوێنگیری ووداوی کەربەلا کە بووە هۆی شەهید بوونی کۆمەڵێک لە زیارەتکارەکان جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاردانەوە بە ڕووداوی شەهید بوونی کۆمەڵێک لە زیارەتکارانی حسێنی لە مەزارگەی ئیمام حسێن بە هۆی زیاد بوونی حەشیمەتەوە وتی ئێمە هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە شوێنگیری دەکەین.

ناوبراو زیادی کرد: بەرپرسانی پایەبەرزی عێراقی بە دوای بەڕێوە بردنی هەوڵە پێویستەکان لەم بارەوەن.

عەبدولمەهدی وتیشی: بە ناڕەحەتی و داخی زۆرەوە ئەو ڕووداوەمان بینی. ئێمە لە هەمان چرکەی یەکەمدا ئەو ڕووداوەمان شوێنگیری کرد.

بە هۆی حەشیمەتی زۆر لە سەر مەزارگەی ئیمام حسێن (د.خ) لانیکەم ٣١ زیارەتکار شەهید بوون و زیاتر لە ١٠٠ کەسی تریش بریندار بوون.

News Code 28300

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =