AP ١٣٩٨ خەرمانان ١١ ١٣:٥٦

جگەرە بە ئێوە نافرۆشم!

جگەرە بە ئێوە نافرۆشم!

خاوەنی کیۆسکێکی فرۆشتنی ڕۆژنامە لە شاری بیجاڕی کوردستان جگەرە بە قوتابیان و خوێندکاران و کەسانی کەم تەمەن نافرۆشێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میلاد حەملە وەری خاوەن کیۆسکی فرۆشتنی ڕۆژنامە و گۆڤار لە سەر شەقامێکی سەرەکی شاری بیجاڕی سەر بە پارێزگای کوردستانە کە نووسراوێکی لە سەر کیۆسکەکەی هەڵواسیوە کە لە سەری نووسراوە " جگەرە بە قوتابییەکان و خوێندکارەکان نافرۆشین".

 میلاد حەملە وەری لە دیمانە لەگەڵ هەواڵنێری ئاژانسی ئیرنا، وتوویەتی: نزیک بە یەک ساڵە کە لەم شوێنە کار دەکەم و کاتێک گەنجان و مێرمنداڵان دێن جگەرە بکرن زۆر خەم دەخۆم و زۆر قسەیان لەگەڵ دەکەم. بۆیە بڕیارم دا جگەرە بە کەسانی کەم تەمەن نەفرۆشم.

 جەختیشی کرد کە لەم ماوەیەدا توانیویەتی لەگەڵ چەند جگەرە کێشی منداڵ قسە بکات و سێ کەسیان وازی لە جگەرە هێناوە.

News ID 28175

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha