٢٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لە کوژراوانی دەستی داعش لە عێراق هەیە

کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند: ٢٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لە ئەو وڵاتە لە قوربانیانی داعش هەیە.

بە ڕاپۆرتی، عەلی بەیانتی، ئەندامی ئەو کۆمیساریا بە ڕۆژنامەی قودس عەرەبی وت: ئامارە فەرمییەکانی نیشانی دەدات زیاتر لە ٢٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵ بە ١٢ هەزار قوربانی لە سەرتانسەری عێراق و لە ناوچەگەلێک کە پێشتر لە کۆنترۆڵی داعش بوون، هەیە.

ناوبراو سەبارەت بە ئێزدییەکان وتی: لە ڕێژەی خەساری داعش بە ئێزدییەکان ئاگادارین، کاولکاری بەربڵاوی ناوچەی ئیزدییەکان، کوشتن و ڕاو نیان و بەدیل گرتنی ژنان خەسارگەلێکن کە داعش لێیانی داوە بەڵام بە ئەو واتا نییە کە ئەگەر کەمایەتییەکی تر بە ژمارەیەکی کەمتر لە گەڵ ئەو کێشە بەرەوڕوو ببێتەوە، پشت گوێ دەخرێن.

ئەو ئەندامەی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤەی عێراقە هەروەها سەبارەت بە ون بوونی زاڵمانەی نزیک بە یەک ملیۆن کەس پێش لە ساڵی ٢٠٠٣  و ناسینەوەی ژمارەیەکی زۆری لێیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق هەواڵی دا.

News Code 28139

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =