بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ نەعیم قاسم لە وتووێژی تایبەتی لە گەڵ ڕاشاتوودەی جەختی کرد کە ناکرێت وەک بابەتێکی ئاسایی چاوپۆشی لە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلدا بکەن، بەڵکوو کاردانەوەی حزبوڵڵا بە گوێرەی ئەو وردەکاریانە دەبێت کە سەید حەسەن نەسروڵڵا لە وتەدانی ئەم دواییەیدا ئاماژەی پێ دا.
شێخ نەعیم قاسم سەبارەت بە چۆنیەتی کاردانەوە بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل وتی: جارێ لەوبارەیەوە نادوێت و وردەکارییەکان بۆ تەلئاڤیڤ ئاشکرا ناکات. بەڵام ئەو کاردانەوەیە تەواو ڕاچڵەکێنەر دەبێت.
جێگری ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان وێرای نرخاندنی هەڵوێستی دەوڵەتی لوبنان هەمبەر بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل، وتیشی: ئەو وڵاتە چاوەروانی کاردانەوەی ئەنجومەنی ئاسایش نابێت.
Your Comment