بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، سەعد حەلەفی ئەندامی کۆمیتەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە کاردانەوەی عێراق بە هێرشگەلی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی توند و کوشەندە دەبێت.
ڕاشیگەیاند: کۆمیتەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان، لیژنەی ڕاستیدۆزیی پێک دێنێت تا دەرکەوێت کێ هێرشی کردۆتەوە سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی و ئەگەر بسەلمێت ئیسرائیل هۆکاری ئەو هێرشانە بووبێت، کاردانەوەی توندمان دەبێت.
حەلەفی بە ئاماژە بەوەی کە نابێ هەمبەر بەو هێرشانە بۆ سەر ئاسایش و سەروەریی عێراق بێدەنگ بن، داوای لە لیژنەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کرد کە لە دانیشتنێکی بە پەلە بانگهێشتی فەرماندەی گشتیی هێزی چەکداری ئەو وڵاتە و فەرماندە بەرپرسەکانی دیکە بکرێت بۆ بڕیاردانی یەکلاکەرەوە لە بەرژەوەندیی عێراق.
Your Comment