وردەکاریی پاکێجی پێشنیار کراوی فەڕەنسا بۆ ئێران و ئەمریکا

بڕێک مێدیاکان وردەکاریەکی کەمیان لە پاکێجی پێشنیاری فەڕەنسا بۆ کەم کردنەوە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا پێشکەش کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمانیتۆر، وردەکاری لە پاکێجی پێشنیاریی پاریس بۆ تاران و واشنتۆن، لەلایەن مێدیاکانەوە بڵاو بووەتەوە.

لە هەمان پێوەندیدا وتراوە ئیمانۆئیل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، پاش دانوستان لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی و ئەمریکی، بڕیارە لە گەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گرووپی ٧ دیدار بکەن و ئەو ڕازی بکات بە پێدانی بەڵێنی چارەسەری کێشەی ئابووری کەم بە ئێران لە ەبرانبەر دەستپێکردنی دانوستان و پێبەندی تەواوی تاران بە بەرجام.

بەم حاڵەوە وتراوە ئەو بەڵێنانەی ئەمریکا بە شێوەی کەم و لە کاتێکی سنووردار هاوکات لە گەڵ دانوستان دەبێت چونکوو بە ڕای ئەورووپییەکان، تەنیا گوشار لە سەر ئێران نابێتە هۆی ڕادەست بوونی ئێرانییەکان.

ماکرۆن پێشتر ڕایگەیاندبوو کە پێشنیارگەلێکی بۆ یارمەتی بە کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن بە هەر دوو لایەن پێشکەش دەکات.

وردەکاری زیاتر لە پاکێجی پێسنیاری فەڕەنسا بۆ ئێران و ئەمریکا بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەری خۆی بۆ فەڕەنسا وێڕای ڕاگەیاندنی ئامادەیی ئێران بۆ دانوستان لە گەڵ وڵاتانی ئەورووپی، هەر جۆرە دانوستانێک لە سەر بەرجامی ڕەت کردەوە و ئەو ڕێککەوتننامەیەی نەگۆڕ وەسف کردبوو.

News Code 27994

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =