نەدەبوو بەرجاممان واژۆ بکردایە/ ئێران بژاردەی زۆری لەبەردەستە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە نەدەبوو بەرجاممان واژۆ کردبایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی "NBC News" بە ئاماژە بەوەی کە بەشێک لە خەڵکی ئێران هەست دەکەن واژۆکردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ساڵی ٢٠١٥ی زایینی هەڵە بووە، وتی: ئێمە نەدەبوو ئەو ڕێککەوتنەمان لە سەردەمی سەرۆک کۆماری باراک ئۆبامادا واژۆ کردبایە.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە ورووژاندنی پرسیار لە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام سەرەڕای دانوستانە سەرکەوتووەکان لەو ڕێککەوتنە، وتیشی: ئێوە لە شەقامەکانی تاراندا پیاسە بکەن، دەبینن کە خەڵکی ئێمە چەندە بە کەیفن و تێدەگەن کە ئەمریکا نەیتوانیوه بە ویستەکانی خۆی لەبارەی ئێرانەوە بگات.

شەمخانی هەروەها ئەمریکای بە دەستدرێژکار و هۆکاری سەرەکیی کێشە و ناکۆکی ناوچە وەسف کرد و جەختی کرد: بە هۆی پاڵپشتی و داکۆکیی جەماوەری لە کۆماری ئیسلامی ئێران، هەموو پیلان و گوشارەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوو بەرەوڕووی شکست بوونەتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە کەمپەینی "گوشاری لانی‌زۆری"ی دەوڵەتی "دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، نابێتە هۆی بەچۆکدا هاتنی ئێران و تاران ناگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی دانوستان، ڕایگەیاند: ئامانجی گەمارۆدەرانی ئێران دانوستان نییە، بەڵکوو ناچار کردنی ئێمە بە کۆڵدان و بەچۆکدا هاتنە، بەڵام تا ئەوکاتەی ئەمریکا پێداگر بێت لەو ستراتژییەی، ئێران هیچکات بە دوای دانوستانەوە نابێت.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هەوڵەکانی ئێران لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچەکە بەتایبەت لە عێراق و سووریای بیرهێنایەوە و ڕاشیگەیاند: بە پێچەوانەی پڕوپاگەندای  ئەمریکا  ئێران هۆکاری سەرەکیی پاوەجێی ناوچەکەیە و گرینگترین دەوری گێڕاوە لە تیک شکاندنی گرووپگەلی تیرۆریستی.

جەختیشی کرد: ئێران بە دوای چەکی ئەتۆمی نییە، چونکە ئەو جۆرە چەکانە لە ئیسلامدا حەرامن و وەک دەبینین هیچکات چەکی ئەتۆمی نەبۆتە هۆی ئاسایش و ئەهوەنی بۆ کەسانێکی وەک ئیسراییلیش کە خاوەنی ئەو جۆرە چەکانەن.

شەمخانی ئاماژەی بەوەش دا کە گەر بێتوو ئەمریکا شەڕێکی سەربازی دژ بە ئێران دەست پێ بکات، ئێران ئامرازی جۆربەجۆری لە بەر دەستە و ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی تووشی ڕەوشێکی نالەبار دەکات.

News Code 27955

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =