دۆزرانەوەی ٣٩ کاکێشانی نوێ لە گەردوون

زانایان بۆ یەکم جار ٣٩ کاکێشانیان لە گەردووندا دۆزیوەتیەوە کە تا ئێستا نەناسرابوون. ئەو کاکێشانانە تەنانەت بە تەلەسکۆپی هابێل‌یش نەبیدرابوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە دەیلی مەیل، زانایان سامانگەیەکیان لە کاکێشانگەلی دێرینی کۆن و نەناسراوە دۆزیەوە. ئەوە یەکەم جارە کە بەو زەندەیە کاکێشان دەدۆزرێتەوە.

ئەو توێژینەوەیە کە لە گۆڤاری نەیچێردا بڵاو بۆتەوە، باس لەوە دەکات زایان ٣٩ کاکێشانیان لە گەردووندا دۆزیوەتەوە کە بە سیاچاڵەی گەورە و مادەی تاریکی پێکەوە گرێیان خواردووە.

تائۆ وانگ لە زانکۆی تۆکیۆ لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: ئەوە یەکەمین بەو زەندەیە کاکێشان لە گەردووندا دەدۆزرێتەوە کە بۆ ئێمە نەناسراو بوونە.

تێشکی ٣٩ کاکێشانی تازە دۆزراوە لە لایەن کۆمەڵێک تەلەسکۆپ و ڕەسەدخانەی جۆراوجۆری ALMA لە سارای ئاتاکاما شوێن هەڵگیراون و بە وتەی پڕۆفیسیۆر کۆتارۆ کۆهێنۆ ئەو کاکێشانانە زۆر کەم تیشکن و پانتای شەپۆلی تیشکیان زۆر بڵیندە. ئاوەها کە بە چاوی مرۆڤ و تەنانەت بە تەلەسکۆپی هابێل نابیندرێن. هەروەها یەکێکی دیکە لە هۆکارانی نەبینرانی ئەو کاکێشانانە بوونی تەوژمێکی زۆری تەپ و تۆز لە هاوێریانە.

ئەوە یەکەمجارە بەو ڕادە کاکێشانی زۆر گەورە دەدۆزڕێنەوە کە لە ٢ ملیارد ساڵی سەرەتایی تەمەنی ١٣،٧ ملیارد ساڵی جیهاندا بیچمیان گرتووە.

News Code 27844

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =