کاردانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە گەمارۆدانی زەریف

وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کاردانەوەی بە گەمارۆدرانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لایەن واشنتۆنەوە ؛ نیشان دا و داوای پێبەند بوونی ئەمریکا بە بەڵێنەکانی وەکوو میوانداری بنکەی ئەو ڕێکخراوەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، وتەبێژی ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە هەوڵی ئەمریکا لە گەمارۆدانی موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، داوای پێبەند بوونی ئەمریکا بە بەڵێنەکانی کرد.

ستێفان دوجاریک لە کاردانەوە بە گەمارۆدانی زەریف لە لایەن واشنتۆنەوە وتی: ئەمریکا وەکوو وڵاتی میوانداری بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەبێ پێبەندی بەڵێنەکانی بێت.

ناوبراو وتیشی: ئەبێ سەبر بکەین و چاوەڕوانی ڕووداگەلێک لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بین، ئەمن ناتوانم لەم بارەوە پێش بینی بکەم، بەڵام ئەمریکا بە پێی ڕێککەوتننامەی وڵاتی میواندار بەڵێنگەلێکی هەیە و وەکوو یاسایەک هیوادارین کە هەر وڵاتێک پێبەندی بەڵێنەکانی بێت.

شیاوی باسە، بڕیارە هەفتا و چوارەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٧ ی خەرمانانەوە لە نیۆیۆرک دەست پێبکات.

News Code 27799

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =