بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستیان، رۆژی ڕابردوو (دووشەممە) شاندێک لە مامۆستایانی فێرگەکانی کەمپیوتێری قەڵا و مەنارەی هەولێر و بابانی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان میوانی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بوون و سەبارەت بە دەسپێکی هاوکاری زانستی بەرامبەر گفتوگۆیان کرد.
لەو دیدارەدا شاندی هەرێمی کوردستان خوازیاری هاوکاری و بەهرەمەندبوون لە پوتانسیەلە زانستییەکانی زانکۆی کوردستان لە قەوارەی چەندین خولی ڕاهێنان لە بەشی زانستی کەمپیوتێر، بیرکاری و فیزیکیا بۆ خوێندکاران و مامۆستایان بوون.
هەروەها لەو دانیشتنەدا بڕیار درا کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕێککەوتننامەی هاوکاریی نێوان زانکۆیی لە نێوان لایەنەکاندا واژۆ بکرێت.
شایانی باسە، زانکۆی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوو هاوکاریگەلی زانستیی خۆی لە گەڵ زانکۆکانی جیهان بە تایبەت زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەست پێکردووە و بە یەکێک لە زانکۆ پێشەنگەکانی وڵات لەوبارەدا دێتە ئەژمار.
بۆچوونی ئێوە