AP ١٣٩٨ گەلاوێژ ١٣ ٠٩:١٥

یەکەم ژمارەی وەرزنامەی چل چەمە بڵاوکرایەوە

یەکەم ژمارەی وەرزنامەی چل چەمە بڵاوکرایەوە

ژمارەی یەکەمی وەرزنامەی «چل چەمە» تایبەت بە ناوچەی دیواندەڕە چاپ و بە هەموو ناوچە کوردنشینەکانی ڕۆژاوای ئێراندا بڵاوکرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەرزنامەی «چل چەمە» لەسەر ئەرکی  محەمەد فەلاح و بە سەرنووسەریی زانکۆ یاری وەکوو یەکەم گۆڤاری شاری دیواندەڕە دەستی بە چالاکی کرد.

ئەم گۆڤارە لە شارەکانی پارێزگای کوردستان، کرماشان، ئیلام، لوڕستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بڵاو دەبێتەوە.

زمان و وێژەی کوردی، فەرهەنگ و مێژووی کوردستان و پرسە کۆمەڵایەتییەکان تەوەری وتارەکانی ئەم وەرزنامە دەبێت.

News ID 27738

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha