بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: هەموو وڵاتانی ئەندامی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام یەکلا بوونەتەوە کە ئەمریکا بۆتە مایەی هەموو بشێوییەکان و داخوازییەکانی ئێران هەر لە سەرەتاوە ڕوون و ئاشکرا بووە و چاوەروانییەکی زیاتری لە بەرجام نەبووە.
ناوبراو جەختی کرد: ئێمە وتمان ئەگەر بەرجام لە لایەن دیترانەوە بە تەواوی ڕانەپەڕێندرێت، ئێمەش بە نیوەچلی پێڕەوی دەکەین و هەڵبەت هەموو هەنگاوەکانی ئێمە لە چوارچێوەی بەرجام بووە.
وەزیری دەرەوە بە ئاماژە بە داخوازیی هەندێک لە وڵاتانی ئەندامی ۱+۴ بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی پایبەندییەکانی بەرجام، وتی: ئەوە لە ئەستۆی کۆماری ئیسلامییە کە لەوبارەیەوە بڕیار بدات و بە دڵنیاییەوە ئەگەر باڵێنیی لایەنە دەرەکییەکانی بەرجام ئەنجام نەدرێت، ئەو هەنگاوە لە درێژەی هەنگاوە پێشووەکاندا دەبێت.
Your Comment