بەهێزترین و پێشکەوتووترین فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە سەربازییەکانی جیهان

یەکەم ئایدیای چێ کردنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٣٩ کە لە ئەو کاتەدا سەربازانی نەمسایی باڵۆنی بێ شۆفێریان بە مادەی تەقەمەنی تەیار کرد و هێرشیان کردە سەر شاری ڤێنیز.

بەرەی نوێی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان ئیمکاناتی تایبەتیان هەیە کە بە ئاسانی ناتوانین لە کەناریان تێبپەڕین و هەر بۆیە لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەیەک دەکەینە سەر بەهێزترین فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە سەربازییەکان.

فڕۆکەی ئیکس ٤٧. بی پێگاسۆ (B. PEGASU – X٤٧)

لە گەڵ یەکێک لە گەورەترین فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بەرەوڕووین کە بە ئاسانی ٤٧٧ کیلۆمەتر لە کاتژمێر خێرایی هەیە. ئەو فڕۆکە لە حاڵەتی گەشتیش دەتوانێت سووتەمەنی خۆی دابین بکات و بە بۆمبگەلێکی زیرەک تەیار کراوە کە لە لایەن کۆمیپتەری ناوخۆییەوە بەرەو مۆڵگەکانی دوژمن دەهاوێژرێت.

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیکس ٤٥. یو.سی.ئەی.وی (UCAV ٤٥ X)

باس لە فڕۆکەیەکەوە دەکەین کە زۆر مەترسیدارە و توانایی تایبەتی لە ئۆپراسیۆنی نهێنی و گەشت و ناسینەوە هەیە. ئەو فڕۆکە بە بێ سەرەنج بە ڕادار و جیهازاتی سەربازی دوژمن، مۆڵگەکانیان بناسێتەوە و بە یارمەتی خێرایی زۆر زۆریەوە پێش ئەوەی کە دوژمن ئاگادار ببێتەوە، بە یارمەتی کۆمپیۆتەری پێشکەوتوو و زیرەکێک کە تێیدا دانراوە، زانیاری پێویست کۆ بکاتەوە و لە شوێنەکە بچێتە دەرەوە.

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەی پرۆدەیتۆر سی ئاونجر (PREDATOR C, AVENGER)

ئەم فڕۆکە یەکێک لە نوێترین دەستکەوتەکانی پیشەی کەشوانییە و تێیدا تەکنۆلۆژیایەکی زۆر پێشکەوتووی سەربازی هەیە و وادیارە ڕکابەرێکی لە شەڕە ئاسمانییەکان نییە.

فڕۆکەی پرۆدیتۆر سی ئۆنجر بە شێوەی بە تواوەتی نهێنی چێ کراوە و هەر بۆیە دیار نییە کە قۆناغەکانی چێ کرانی کۆتایی هاتووە یا ئەوەی کە هێشتا بۆ ئامادە بوون لە گۆڕەپانەکانی شەڕ ئەبێ پێشکەوتنی تێدا ببینین.

فڕۆکەی بێ فڕکەوانەی یای ئیتان (IAI EITAN)

ئەم فڕۆکە لە لایەن کۆمپانیای هەوا فەزای یای هیرۆنەوە چێ کراوە و یەکێک لە گەورەترین فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی جیهان دێتە ئەژمار. قەبارەی ئەم فڕۆکە بە قەد جێتێکی شەڕکەر دەبێت و هەر بۆیە دەتوانێت وەکوو شەڕکەرێکی بۆمب هاوێژ بەکار بهێنرێت و بە ئاسانی دەتوانێت بۆمبی زۆر قورس بگوازێتەوە. کۆمپانیای یای هیرۆن پاگەندە دەکات کە ئەم فڕۆکە لە بەرزایی ١٢ کیلۆمەتری ئاستی زەوییەوە گەشت دەکات و دەتوانێت سێ ڕۆژی بەردەوام گەشت بکات.

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە ئێم کیو ٩ ڕیپێر (REAPER-(MQ٩)

لە ئەم فڕۆکە کە لە گۆڕەپانەکانی شەڕ بە ناوی پرۆدیتۆر بی دەناسرێت یەکێک لە مەرگ هێنەرترین چەکەکانی بەرهەمی دەستی مرۆڤە. فڕۆکەی ئێم کیو ٩ بژاردەیەکی باش بۆ ئۆپراسیۆنە لۆجستیکییەکان دێتە ئەژمار و جیهازاتی قورس بە ئاسانی دەگوازێتەوە. ئەو فڕۆکە بە مووشەکی لەیزێری زۆر پێشکەوتوو و ڕێوێنی کراوێک تەیار کراوە کە مۆڵگەکانی دوژمن لە مەودایەکی زۆر دوورەوە بە وردی دەپێکێت. باترییەکانیش بۆ ماوەی ٣٦ کاتژمێر بە بێ پێویست بوون بە شارژ کار دەکەن.

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی وینگ لانگ٢ (WING LONG II)

کۆمپانیای چینی چێنگدۆ ئەو فڕۆکەیەی بۆ بەکار هێنان لە ئۆپراسیۆنی سیخوڕی و نهێنی داڕشتووە و بە ئاسانی دەتوانێت چەندین مووشەکی ئاسمان و زەوی بەهێز بگوازێتەوە.

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەی بی. ئەی. ئی تارانیس BAE TARANIS

لە سەر ئەم فڕۆکە کۆمپیوتەری زۆر پێشکەوتوو دانراوە تا مەبەستی بگۆڕ و نەگۆڕ بە وردیی زۆرەوە بکاتە ئامانج. تارانیس بژاردەیەکی باش بۆ ئۆپراسیۆنی لێکۆڵینەوە و ناسینەوەیە و بێ ئەوەی کە ببینرێت بە ئاسانی بچێتە ناو دڵی دوژمنەوە و پێش ئەوەی کە ببینرێت شوێنەکە بە جێ بهێڵێت.

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێلبیت هێرس ٩٠٠ (ELBIT HERMES٩٠٠)

ئەوفڕۆکانەی کە تا ئێستا ناسێندراون مێژووی چێ کرانەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ یەک دوو ساڵی ڕابردوو بەڵام ئەم فڕۆکە مێژووی بەرهەم هێنانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٩. بەڵام ئەو کۆن بوونییە نابێتە هۆی ئەوەی کە بڵێین لە باری تەکنیکییەوە لاوازە. ئەم فڕۆکە بە ئەندازەیەک زیرەک داڕێژراوە کە دەتوانێت بە شێوەی تەواوی ئۆتۆماتیک موڵگەکانی دوژمن بپێکێت.

فڕۆکەی نورترۆپ گرامان ئاڕ.کیو ٤ گڵوباڵ هاوک (NORTHROP GRUMMAN RQ GLOBAL HAWK)٤

ئەمە گەورەترین فڕۆکەی سەربازی جیهانە کە یەکێک لە مەترسیدارترین فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی جیهانیشە. ئەم فڕۆکە بە نوێترین سێنسۆر و ئیمکاناتی پێشکەوتوو تەیار کراوە تا بژاردەیەکی باش بێت بۆ ئۆپراسیۆنە لێکۆڵینەوەی و ناسینەوەییەکان. بە هۆی جیهازاتەکەیەوە بە ئاسانی دەتوانێت ناوچەیەکی بەربڵاو لە خاکی دوژمن بخاتە ژێر چاوەدێرییەوە و لە ئاسمانەوە دوژمن بوردمان بکات.

فڕۆکەی سی ئێچ ٥ ڕینۆبۆ ( Rainbow CH ٥)

لە ئەم بەشەدا باس لە سەر فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانە زەبەڵاحە کە درێژایی باڵەکانی دەکاتە ٢١ مەتر. ئەم فڕۆکە لە مەودای ٩ کیلۆمەتری ئاستی زەوی دەگەڕێت، بە ئاسانی ٦٠ کاتژمێر دەپێوێت و بە یەک جار شاەژ کردنەوە ١٠ هەزار کیلۆمەتر ڕێ دەکات.

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تی.ئەی.ئای ئانکا  (TAI ANKA)

ئەم فڕۆکە لە خزمەتی هێزی ئاسمانی تورکیایە بە بەرزایی مامناوەند گەشت دەکات. ئەم فڕۆکە بە باشی ئۆپراسیۆنی ناسینەوە و سیخوڕی ئەنجام دەدات.

فڕۆکەی جنراڵ ئێتمیک ئێم.کیو ١ سی گری ئیگل  (General Atomics MQ۱ C. Gray Eagle)

ئەم فڕۆکەش لە بەرزایی مامناوەند گەشت دەکات و بە ئاسانی دەتوانێت مەودایەکی زۆر لە گۆڕەپانەکانی شەڕ بە بێ تەواوی بوونی سووتەمەنییەکەی گەشت بکات. ئەم فڕۆکە لە لایەن کۆمپانیای سەربازی ئەمریکی جنراڵ ئیمیک ئورناتیکاڵەوە بۆ سوپای ئەمریکا چێ کراوە.

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی داسولت ئێن یۆرۆن (Dassault nEUROn)

ئەم فڕۆکە ئێستا لە لایەن کۆمپانیای فەڕەنسی داسولت ئەڤیشێنەوە خەریکە چێ دەکرێت و بە لە گەڵ پڕۆژەیەک بەرەوڕووین کە لە پاڵ فەڕەنسا، یۆنان، ئیتاڵیا، ئێسپانیا، سوید و سوئیس تێیدا بەشدارن.

ئەمە یەکێک لە نهێنی ترین فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی جیهانە و لە باری سەربازییەوە لە گۆڕەپانەکانی شەڕ مەترسیەکی جیدی بۆ دوژمن دێتە ئەژمار.

News Code 27696

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =